گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆمپیۆ: کۆرۆنا گەیشتووەتە زیندانەکانی ئێران و داوای ئازادکردنی ئەمریکییەکان دەکەین

2020.03.11 - 11:19
پۆمپیۆ: کۆرۆنا گەیشتووەتە زیندانەکانی ئێران و داوای ئازادکردنی ئەمریکییەکان دەکەین
ناس کورد- بۆ دورکەوتنەوەیان لە مەترسى توشبوونیان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا و بە پاڵنەرى مرۆیى، ئەمریکا داواى ئازادکردنى هاوڵاتیانى ئەمریکی لە ئێران دەکات. . مایک پۆمپێو، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لە تویتێکدا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا داوا لە ئێران دەکات دەستبەجی و بەپاڵنەرى مرۆیی سەرجەم ئەمریکییەکان کە بەهەڵە لە ئێران دەستگیر کراون و زیندانین ئازاد بکات، ئەوەش بە هۆى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە لەنێو زیندانیەکاندا. https://twitter.com/SecPompeo/status/1237513338072059907?s=20 پۆمپیۆ زیندانیکردن و مانەوەى ئەو ئەمریکییەکانەش لەدۆخێکى لەو شێوەیەدا بەپێچەوانەى بنەماکانى مافى مرۆڤ و پاراستنى شکۆى مرۆڤ وەسف کردوە. . وەزیرى دەرەوى ئەمریکا ئامادەى وڵاتەکەى بۆ پێشکەشکردنى هاریکارى و کۆمەکى مرۆیى بە ئێران دەربڕیوە و هیواشى خواستوە ئێران ئەو هاوڵاتیە زیندانیان ئازاد بکات کە کەسانی بیانیین و لەوێ زیندانى کراون. . ئەوەش لەکاتێکدایە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بەرپرسانى ئێران بڕیاریاندا  مۆڵەتى کاتى بەدەنە حەفتا هەزار زیندانیکراو بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەى کۆرۆنا. . ئەو بڕیارە زیندانە سیاسیەکان و کەسانیى بیانیى نەگرتووەتەوە و بەگوێرەى چەند میدیایەکى ئۆپۆزسیۆنى ئەو وڵاتەش بارودۆخى زیندانیانى ئەوین لەتاران زۆر خراپە و زیندانى نوێ تێکەڵ بەزیندانە کۆنەکان دەکرێن و ئەوەش ناڕەزایەتى لەلای زیندانیان و کەسوکاریان دروستکردووە.