گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا؛ نێچیرە نوێیەکەى کۆرۆنا .. چۆن ڤایرۆسەکە گەیشتە ئەو وڵاتە؟

2020.03.11 - 10:50
تورکیا؛ نێچیرە نوێیەکەى کۆرۆنا .. چۆن ڤایرۆسەکە گەیشتە ئەو وڵاتە؟
ناس کورد- بە تۆمارکردنى یەکەم حاڵەتى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا، تورکیا چووە ڕیزى ئەو وڵاتانەى کە ڤایرۆسەکە گرتویەتییەوە. . لەکاتێکدا وڵاتانى دراوسێی تورکیا ماوەیەکى زۆرە ڤایرۆسەکە تێیاندا بڵاوبووەتەوە، بەڵام تورکیا ئەمڕۆ یەکەم حاڵەتی توشبوونى بەو ڤایرۆسە ڕاگەیاند کە تا ئێستا ١١٠ وڵاتى جیهانى گرتووەتەوە. . تاکە حاڵەتەکەى تورکیا، هاوڵاتییەکى بە ڕەچەڵەک تورکە، کە بەوتەى بەرپرسانى تەندروستی تورکیا "لە ئەوروپا تووشى ڤایرۆسەکە بووە". . فەخرەدین قۆجا، وەزیرى تەندروستى تورکیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ بینای وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ڕایگەیاند، دوێنێ ئه‌نجامی پشكنینی هاوڵاتییه‌ك كه‌ گومانی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی لێكرابوو، پۆزه‌تیڤ ده‌رچوو''. . وتیشى، "نه‌خۆشه‌كه‌ له‌ ئه‌وروپا تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بووه‌، به‌ ته‌واوی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌ دابڕێندراوه‌. نه‌خۆشه‌كه‌ پیاوێكه‌ و باری ته‌ندروستی به‌ گشتیی باشه‌، ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی هه‌موویان و كه‌سه‌ نزیكه‌كانی هه‌موویان له‌ ژێر چاودێریدان، هه‌موویان وه‌ك گومانلێكراون. ئه‌وه‌ یه‌كه‌م حاڵه‌ته‌ له‌ وڵاته‌كه‌ماندا تۆماركرابێت، به‌پێی زانیارییه‌كان زوو پێی زانراوه‌ و، توشبوونی زۆر سنوورداره‌''. . كۆجا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌م قۆناغه‌دا ئه‌گه‌ری ئه‌نجامی به‌ریه‌ككه‌وتنی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا له‌ نموونه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتووه‌ ''تكایه‌ ئه‌گه‌ر زۆر پێویست نه‌بوو با نه‌چینه‌ ده‌ره‌وه‌، با پابه‌ندی یاساكانی پارێزی بین له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ڕایده‌گه‌یه‌نێت. بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ 14 ڕۆژ یاساییه‌، ده‌مه‌وێت به‌تایبه‌تی كاتێ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ 14 ڕۆژ خۆیان داببڕن''. . وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا داوایكرد هاووڵاتیان پابه‌ندی یاسای ١٤ ڕۆژ ببن، ''چاوه‌ڕوانیمان له‌ هاوڵاتیانمان ئه‌وه‌یه‌ پابه‌ندی یاسای 14 ڕۆژ بن و هێز ببه‌خشنه‌ ئه‌م به‌ره‌نگارییه‌. حاڵه‌تێك یان چه‌ند حاڵه‌تێك نابێت وه‌ك په‌تا ببینرێت". . جەختیشیکردەوە، ئه‌م دۆخه‌ ته‌نیا به‌واتای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ هاتووه‌ته‌ سنوری وڵاتەکەیانەوە. ئه‌وه‌ ئه‌گه‌رێكی زۆر بوو و ڕوویدا. حاڵه‌ته‌كه‌ كه‌ دابڕێندراوه‌ له‌ ئێستادا ئه‌وه‌ واتاكه‌یه‌تی‌. ئه‌وه‌ی پێویسته‌ ئێستا ئه‌نجامی بده‌ن له‌ژێر رۆشنایی رێوشوێنه‌كانی ژیانیاندا سیستمێك دابنێن. خه‌باتێكی نیشتمانی ده‌كه‌ن دژ به‌و كێشه‌ گه‌ردوونیه‌. . كۆجا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ رێوشوێنه‌كانی مه‌ترسیه‌كه‌ ئاسانه‌ و، ڤایرۆسه‌كه‌ له‌و رێوشوێنانه‌ به‌هێزتر نییه‌ كه‌ ده‌گیرێنه‌به‌ر، "نه‌خۆشێك جێگه‌ی مه‌ترسی نییه‌ و، نه‌خۆشێك كه‌ كه‌ره‌نتینه‌ كرابێت هه‌ڕه‌شه‌ نابێت بۆ كۆمه‌ڵگه‌". . له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا توشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ چ پارێزگایه‌كه‌، كۆجا رایگه‌یاند ''له‌و باوه‌ڕه‌دام كه‌ له‌م قۆناغه‌دا هێنانه‌ ئارای پارێزگایه‌ك، ناوچه‌یه‌ك، نه‌خۆشخانه‌یه‌ك به‌و واتایه‌ دروست نییه‌''. .  ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)‌ 90 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ 12ی كانوونی یه‌كه‌می 2019دا له‌ شاری ووهانی چین سه‌ریهه‌ڵداوه‌  و ماوەى نزیکەى مانگێکە به‌ خێرایی به‌ جیهاندا بڵاوبووه‌ته‌‌وه‌.