گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى تەندروستى ئێران دوور دەخرێتەوە

دۆخى نالەبارى تەندروستى خامنەیی ناچارکرد گۆڕانکاریی لە لیژنەى ڕوبەڕووبونەوەى کۆرۆنا بکات

2020.03.11 - 09:49
دۆخى نالەبارى تەندروستى خامنەیی ناچارکرد گۆڕانکاریی لە لیژنەى ڕوبەڕووبونەوەى کۆرۆنا بکات
ناس کورد- دۆخى نالەبارى تەندروستى ئێران بەهۆى بەربڵاوى ڤایرۆسى کۆرۆناوە لەوڵاتەکەیدا، عەلى خامنەیى ڕابەڕى باڵاى ئەو وڵاتەى ناچارکرد تیمى لیژنەى باڵاى ڕوبەڕووبونەوەى کۆرۆنا بگۆڕێت و ڕاستەوخۆ ئەو کارە بەحەسەن ڕۆحانیى بسپێرێت. . مەسعود پزیشکیان جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى ئێران و وەزیرى پێشووى تەندروستى ئەو وڵاتە  لەمیانى چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، وەزیرى تەندروستى و تیمێکى پسپۆڕى وەزارەتەکەى ئامادەى کۆبونەوەى دوێنێى پەڕلەمانى ئێران بوون و دواى ئەو کۆبونەوەیەش سەرۆکى پەڕلەمان لەنامەیەکیدا بۆ ڕابەرى باڵا پێشنیارى کرد گۆڕانکارى لە لیژنەى ڕوبەڕووبونەوەى کۆرۆنا لەوڵاتەکەیاندا بکات. . ئەوەشى ئاشکرا کردووە، لەنامەکەدا سەرۆکى پەڕلەمان داواى کردووە بەرپرسیارێتى ڕووبەڕوبونەوەى کۆرۆنا لەوەزارەتى تەندروستى وەربگیردرێتەوە و ڕاستەوخۆ سەرۆکى حکومەت سەرپەرشتى بکات و بەرپرسیارێتیەکە بگرێتە ئەستۆ. . پزیشکیان وتویەتى، دواى گەیشتنى نامەکە بەڕابەرى باڵ، خامنەیی وتویەتى دەبێت حەسەن ڕۆحانیى خۆى سەرۆکایەتى لیژنە باڵاکە بکات نەک کەسی تر. . ئەوەش لەکاتێکدایە بەپێى ئامارە فەرمییەکانى وەزارەتى تەندروستى ئێران، زیاتر لە 8 هەزار کەس تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و نزیکەى 300 کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە ، بەڵام ئامارە نافەرمییەکانیش باس لەژمارەى زیاتر دەکەن وەک لەوەى وەزارەتى تەندروستى خستویەتە ڕوو. . دوێنیش لەنامەیەکدا چەندین پزیشکى دیارى ئێران داواى ئەوەیان لەسێ دەسەڵاتى گرنگى وڵاتەکەیان کرد، شارەکان کەرەنتینە بکرێن و بۆ ڕووبەڕوبونەوەى مەترسیەکان کە ڕووى لەئێران کردووە  بەهۆى ڤایرۆسەکەوە چەند بڕیارێکى پێویستتر بدرێن.