گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری تەندروستی بەریتانیاش توشی کۆرۆنای بوو.. هەموو خۆپارێزییەکیشم کردبوو

2020.03.11 - 08:13
وەزیری تەندروستی بەریتانیاش توشی کۆرۆنای بوو..  هەموو خۆپارێزییەکیشم کردبوو
ناس کورد- پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نادین دۆرییەس، وەزیری تەندروستی بەریتانیا ئەرێنی دەرچوو و دەرکەوت توشبووی ڤایرۆسەکەیە. . ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ی ئازاری 2020، وەڵامی پشکنینەکەى نادین دەرچوو، ئەو یەکەم بەرپرسی بەریتانیایە کە توشی ڤایرۆسەکە بوو بێت، ئەو دەڵێت، "سەرجەم ئامۆژگاری و ڕێکارەکانی خۆپارێزییم ئەنجامداوە، لە ئێستادا خۆم لە ماڵەوەدا کەرەنتینە کردووە." . ئەوە لەکاتێکدایە حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لە بەریتانیا لە زیادبووندایە و گەیشتە 382 حاڵەت، هاوکات شەشەم حاڵەتی مردنیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکرا. . دواین کەس کە بەهۆیەوە مردووە پیاویکی 80 ساڵەیە کە پێشتر نەخۆشی هەبووە.