گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەترسى لەسەر گەنجێك زياترە كێشەى تەندروستى هەبێت تا پيرێك كە تەندروستى باش بێت

لێكۆڵينەوەيەكی زانستی لەسەر 150 مردووی كۆرۆنا کراوە.. بزانە چى دەركەوتوە؟

2020.03.10 - 23:27
لێكۆڵينەوەيەكی زانستی لەسەر 150 مردووی كۆرۆنا کراوە.. بزانە چى دەركەوتوە؟
ناس کورد- بەپێى لێكۆڵينەوەيەك كە لەسەر 150 مردووی ڤايرۆسى كۆرۆنا كراوە، زانايان ئەوەيان ئاشكرا كرد كە زۆرينەى ئەوانەى گيانيان لەدەستداوە بەتەمەنەكانن و هيچ منداڵێكيش گيانى لەدەستنەداوە. . بەپێى لێكۆڵينەوەكە كە لەسەر قوربانيانى وڵاتەكانى چين، فيليپين، هۆنگ كۆنگ و ئەمريكا كراوە و لە 23ی کانونی دووەم تاوەکو 3ی ئازار ئەنجام دراوە لە 150 قوربانيەكە 128 يان سەروو 65 ساڵەوە بوون و تەنها هەشتيان لە خوار تەمەنى 35 ساڵەوە بوون و هيچ منداڵێكيش گيانى لەدەستنەداوە. . ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، هەروەها لەبەرامبەر 104 پياو كە گيانيان لەدەستداوە تەنها 63 ژن گيانيان لەدەستداوە، يەكێك لە نەخۆشەكان كە 82 ساڵ بووە پياوێكە كێشەى پەستانى خوێنى هەبوەو پياوێكى تريش كە 39 ساڵ بوە نەخۆشى شەكرەى هەبوە، هەروەها پياوێكى 68 ساڵ نەخۆشى شێرپەنجەى سيەكانى هەبوە. . ئەو زانايانە ئەوەشيان ڕونكردوەتەوە، هێشتا زۆر زووە بۆ ئەوەى كە باس لە پەيوەندى نێوان قوربانيانى ڤايرۆسى كۆرۆنا و ڕەگەز و بارودۆخى تەندروستى توشبوو بكرێت، بەڵام هەر وەك ئەنفلۆنزا تەندروستى گشتى تاك بەندە بەو فاكتەرانەى كە وا دەكات بەسەر ڤايرۆسەكەدا زاڵ ببيت. . كاسرين ستيڤنسۆن، مامۆستاى ياريدەدەر لە كۆلێژى پزيشكى زانكۆى هارڤار دەڵێت، حاڵەتەكانى مردن بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە بەهۆى شكستهێنانى سيستمى هەناسەدانەوەيە كە بەهۆى هەوكردنى سيەكانەوە دروست دەبێت. . باسى لەوەشكردوە، ئەگەر نەخۆش توانيبێتى پێشتر لە نەخۆشيەكى قورس ڕزگارى ببێت ئەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە تواناى بەرگەگرتنى ئاسەوارەكانى نەخۆشيان هەيە. . شارەزايان دەڵێن، هەرچەندە بەپێى لێكۆڵينەوەكە زۆرينەى ئەوانەى گيانيان لەدەستداوە بە تەمەنەكانن بەڵام ئەوە واتاى ئەوە نييە كە تەمەن هۆكارێكى مەترسيدارە، لەو بارەيەوە دانيێل كۆرتيزكس، سەرۆكى بەشى نەخۆشيە گوازراوەكان لە زانكۆى بێرمينگاهام لە ماساشۆستسى ئەمريكا دەڵێت، لەوانەيە ئەوە تەنها ڕێكەوت بێت، چونكە دەرفەتى توشبون بە كێشەى تەندروستى مەترسيدار يان لاوازبونى سيستمى بەرگرى لەگەڵ چونە تەمەندا زياد دەكات. . ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، بەدڵنياييەوە لەگەڵ چونە تەمەندا مەترسيەكان كەمدەكات بەڵام كاريگەرى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەسەر كەسێك تەمەنى زۆر بێت بەڵام تەندروستى باش بێت كەمترە لەكەسێك كە گەنج بێت و كێشەى تەندروستى هەبێت بۆ نمونە نەخۆشى شەكرەى هەبێت. . تا ئێستا لەسەرتاسرى جيهاندا زياتر لە 4 هەزار كەس بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە گيانيان لەدەستداوە كە زۆرينەيان لە وڵاتى "چين"ن و بەپێى داتاكانيش زۆرينەى قوربانيان كەسە بەتەمەنەكانن.