گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەک یەکەم دەستپێشخەری لەناو دەزگا میدیاییەکاندا

دەزگای ناس کورد کارمەندانی پابەندکرد لە ماڵەوە کار بکەن

2020.03.10 - 23:09
دەزگای ناس کورد کارمەندانی پابەندکرد لە ماڵەوە کار بکەن
ناس کورد- وەک ڕێکارێک بۆ پاراستنی گیانی کارمەندان و پابەندبوون بە ڕێکار و ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە نەخۆشی کۆرۆنا، دەزگای هەواڵیی ناس کورد کارمەندەکانی پابەندکرد لە ماڵەوە کارەکانیان ئەنجام بدەن. . ڕۆژ لە دوای ڕۆژ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێت، دەزگای ناس کوردیش بۆ پاراستنی کارمەندەکانی چەند ڕێکارێکی گرتەبەر و لەمەودوا کارمەندەکانی لە ماڵەوە کارەکانیان ڕایی دەکەن و هەموو ئامادەکارییەکی پێویستیشی کردووە. . کارمەندانی ناس کورد بەهۆی تۆڕێکی تایبەتەوە دەتوانن هەماهەنگی بکەن و کاری ڕۆژانە بە شێوەیەکی سەرهێڵ جێبەجێ بکەن، هەرچەندە کارەکە چەند ئاڵنگارییەکی هەیە بەڵام دەزگاکە سورە لەسەرئەوەى پابەندبوون بە ڕێنماییەکان و کەمکردنەوەى مەترسی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا. . ئەمڕۆش وەزیری تەندروستی هەرێم دوو حاڵەتی نەخۆشییەکەى لە سلێمانی و هەولێر ڕاگەیاند، بەو پێیەش ژمارەى توشبووان لە هەرێم دەبێتە 17 کەس کە یەکێکیان چاکبووەتەوە و یەکێکی تریان گیانی لەدەستداوە.