گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق؛ ئەنجامی پشکنینی 24 کەس بڵاوکرایەوە کە پەیوەندییان لەگەڵ توشبووانی کۆرۆنا هەبووە

2020.03.10 - 20:38
عێراق؛ ئەنجامی پشکنینی 24 کەس بڵاوکرایەوە کە پەیوەندییان لەگەڵ توشبووانی کۆرۆنا هەبووە
ناس کورد- لە پارێزگای زیقار ئەنجامی پشکنینی 24 کەس بڵاوکرایەوە کە پەیوەندییان لەگەڵ توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا هەبووە و سەرجەمیان سەلامەتن و هیچ کەسێکیان توشی ڤایرۆسەکە نەبوون. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی زیقار  بڵاویکردەوە، پشکنینیان بۆ 24 کەس کردووە کە پێشتر پەیوەندییان لەگەڵ توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دا هەبووە، بەڵام سەرجەم پشکنینەکان نەرێنی دەرچوون و هیچ کەسێکیان توشی ڤایرۆسەکە نەبوون. ، ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ دڵنیابوونەوەی زیاتر 26 نمونە دەنێرن بۆ بەغدا بۆ پشکنین بۆ ئەوەی لەوێش پشکنینیان بۆ بکرێت.