گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا زۆری بۆ پاریزگای یەزدی ئێران هێناوە و نەخۆشخانەکان پڕ بوون

2020.03.10 - 19:36
کۆرۆنا زۆری بۆ پاریزگای یەزدی ئێران هێناوە و نەخۆشخانەکان پڕ بوون
ناس کورد-  بەهۆی هەڵکشانی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای یەزدی ئێران و پڕبوونی سەرجەم نەخۆشخانەکانی ئەو شارە بە تووشبووانی ڤایرۆسەکە، حکومەتی خۆجیێ شارەکە ناچاربووه چەندین نەخۆشخانەی کاتی و مەیدانی بۆ گلدانەوەی ئەو ژمارە زۆرە دروستبکات. .  محەمەد تالبی، پارێزگاری پارێزگای یەزد لە ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندوە: "ئەمڕۆ سێشەممە هەموو نەخۆشخانەکانی پارێزگاکە پڕبوون لە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆیە ناچاربووین بۆ گلدانەوەی ئەو ڕێژە زۆرە لە نەخۆش ژمارەیەک نەخۆشخانەی کاتی و مەیدانی دروستبکەین". .  تالبی ئەوەشی خستوەتەڕوو: "لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هۆکاری زۆربوونی ئەو ڕێژە زۆری تووشبوە بە ڤایرۆسەکە دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکان نیین و باوەڕیان بەوە نییە کە مانەوەیان لە ماڵەکانی خۆیاندا ونەهاتنە دەرەوەیان باشترین چارەسەرە بۆکەمکردنەوەی تووشبون بە و ڤایرۆسە". . لەلایەکی ترەوە، ئیبراهیم سەلمانی، بەرپرسی ڕاگەیاند و پەیوەندییەکان لە زانکۆی یەزد ڕایگەیاندووە: "ژمارەی ئەوکەسانەی کە گیرۆدەی ڤایرۆسەکە بوون لە پارێزگای یەزد 127 کەسن وتەنها لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 37 کەس دیکە تووشی ڤایرۆسەکە بوون". . سەلمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی نەخۆشییەکەوە لە ئێران لە 19 شوباتی ڕابردوەوە 14 کەس لە پارێزگای یەزد گیانیان لەدەستداوە. .  پارێزگای یزد یەکێکە لە پارێزگا جەنجاڵەکانی ئێران و پێکهاتووە لە 21 شاری جیاواز، ژمارەی دانیشتوانی شارەکە مەزەند دەکرێت بە ملیۆنێک و 500 هەزار کەس.