گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا جەختیکردەوە بە هەوڵدان بۆ دانانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە عێراق

2020.03.10 - 18:25
ئەمریکا جەختیکردەوە بە هەوڵدان بۆ دانانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە عێراق
ناس کورد- فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەوڵی پێشخستنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی عێراق دەدەن بۆ پاراستنی هێزەکانیان. . ئەمڕۆ سێشەممە، 10ی ئازاری 2020، فەرماندەییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، لەدوای کوشتنی قاسم سولەیمانییەوە، جۆرێک لە وەڵامدانەوەمان لەدژی ئێران جێگیرکردووە. . دەشڵێت، ئامانجیان ئەوە هێزەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بخەنە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە بۆ وەڵامدانەوەى ئێران. . زیاتر بخوێنەوە: ئه‌مریكا به‌ فه‌رمی داوای جێگیركردنی پاتریۆت له‌ عێراق ده‌كات.. حكومه‌تی عێراق وه‌ڵامی چی بوو؟ زیاتر بخوێنەوە: بۆچى ئەمریکا دەیەوێت پاتریۆت لە هەرێم جێگیر بکات؟ [تایبەت] . لەدواى هێرشە موشەکییەکەى ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا لە عێراق لە هەشتى کانونى دووەمى ڕابردوودا لە تۆڵەى کوژرانى قاسم سولەیمانیدا، پێدەچێت ئەمریکا بیرى لە رێگەچارەى نوێ کردبێتەوە بۆ پاراستنى هێزەکانى لە عێراق، سەرەڕاى ئەو فشارە بەهێزەى لەسەریەتى بۆ کشانەوەیان. . هەوڵى ئەمریکا بۆ دانانى سیستەمى بەرگرى ئاسمانى (پاتریۆت) لەکاتێکدایە، پەرلەمانى عێراق مانگى ڕابردوو بڕیارى کردنە دەرەوەى هێزە بیانییەکانى لەسەر خاکى ئەو وڵاتە پەسەندکرد، کە زیاتر مەبەستى بڕیارەکە هێزەکانى ئەمریکا بوو، بەڵام بڕیارەکە هێشتا نەچووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە و کورد و سوننە لەگەڵیدا نین و لە پەرلەمان دەنگیان پێنەدا.