گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زۆربەى توشبوانى كۆرۆنا لە چين بەچى چاكبوونەتەوە؟

2020.03.10 - 18:00
زۆربەى توشبوانى كۆرۆنا لە چين بەچى چاكبوونەتەوە؟
ناس کورد- بەڕێوەبەرايەتی پزيشكى كلاسيكى چين ئاشكرايكرد، زۆرينەى توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەو وڵاتە لەڕێگەى پزيشكى کلاسیکەوە چارەسەركراون و سەرۆكى چينيش ئاشكرايكرد، بەرەو كۆنترۆڵكردنى ڤايرۆسەكە دەچن. . يۆهانگ هۆنگ، بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرايەتیى پزيشكى كلاسيكى  لە چين ڕايگەياند، زۆرینەى ئەوانەى كە توشبوى كۆرۆنا بوون و چاكبونەتەوەو كە لە 50 هەزار كەس زياترن لە ڕێگەى پزيشكى  كلاسيكی چينيەوە چارەسەريان بۆ كراوە. . ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، زۆرينەى توشبوان هەر لەڕێگەى پزيشكى تەقليديەوە چارەسەر دەكرێن كە 74 هەزار و 603 كەسن و ئەوەش واتاى ئەوەيە كە %92.5 بەو ڕێگەيە چارەسەريان بۆ كراوەو دەكرێن. . بەپێى ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانيەكانى چينيش، چارەسەرى كلاسيكى چينى و چارەسەرى خۆرئاوايى بەيەكەوە زۆر خێراتر دەتوانێت نيشانەكانى ڤايرۆسەكە لەسەر توشبوو كەمبكاتەوە، هەروەها ڕێژەى مردن  كەمدەكاتەوە. . لەلايەكى ترەوە شى جين بينگ، سەرۆكى چين لەسەردانێكيدا بۆ شارى ووهان ڕايگەياند، بەكرداریى كۆنترۆڵى ڤايرۆسەكە كراوە لە كەرتى هوبى كە ناوەندى بڵاوبونەوەيەتى، سەركەوتى سەرەتايى بەرەو سەقامگيركردنى بارودۆخە بەدەستهاتووە.