گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

کۆرۆنا هەڕەشە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەکات

2020.03.10 - 17:36
کۆرۆنا هەڕەشە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەکات
ناس کورد- ڤایرۆسی کۆرۆنا تادێت کاریگەرییەکانی لە جیهاندا و لەسەر وەرزشیش زیاد دەبێت و خەریکە هاندەران لە یاریگاکانی تۆپی پێ دادەبڕێندرێن و لە دوایین هەنگاویشدا بڕیاردرا یارییەکی دیکەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەبێ هاندەر بەڕێوەبچێت. ، بەهۆی زیاتر تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاردرا یاری نێوان چێڵسی و بایرن میونشن لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەبێ هاندەر بەڕێوەبچێت و پێشتریش بڕیاردرابوو یاری نێوان بروسیا دۆرتمۆند و پاریس سانجێرمان بەبێ هاندەر بەڕێوەبچێت. ، بەگوێرەی ڕۆژنامەکانی ئەوروپا پێدەچێت چەند یارییەکی دیکەی چامپیۆنسلیگ بەبێ هاندەر بەڕێوەبچن و لەئێستادا تاووتوێی ئەو پرسە دەکرێت. ، هاوکات ئاماژە بەوەشدەکرێت، ئەگەر ڤایرۆسەکە بەوشێوەیە بەردەوامبێت لەسەر تەشەنەسەندن، پێدەچێت یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا خولەکە ڕابگرێت و بۆ ئەمساڵ هەڵوەشێتەوە. ، ئەمە لەکاتێدایە، هەر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکان لە ئیتاڵیا تا 3ی مانگی داهاتوو ڕاگیران.