گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا گەیشتووەتە کۆنگرێس؟

کۆشکى سپى ڕونکردنەوە لەسەر تەندروستى ترەمپ دەدات

2020.03.10 - 14:41
کۆشکى سپى ڕونکردنەوە لەسەر تەندروستى ترەمپ دەدات
ناس کورد- کۆشکى سپى ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ پکشنینى تایبەت بە توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆ نەکراوە، سەرەڕاى ئەوەى لانى کەم دوو ئەندامى کۆنگریس لەماڵەکانیان خۆیان کەرەنتینە کرد، لە ترسی توشبوونیان بەڤایرۆسەکە، کە بەم دواییانە چاویان بە ترەمپ کەوتووە. . ستیڤان جریشمان، وتەبێژ بەناوى کۆشکى سپییەوە لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ترەمپ هیچ پشکنینێکى بۆ نەکراوە، لەبەرئەوەى ماوەیەکى درێژە مامەڵەى لەگەڵ هیچ توشبوویەکى کۆرۆنادا نەکردوە و هیچ نیشانەیەکى لەسەر دەرنەکەوتووە. . وتیشى "ترەمپ بارودۆخى تەندروستى زۆر باشە و پزیشکەکەى بەبەردەوامى چاودێرى دەکات". . ئەوە لەکاتێکدایە، میدیاکانى ئەمریکا بڵاویان کردەوە، لەترسى توشبوونیان بەڤایرۆسى کۆرۆنا دوو سیناتۆرى ئەمریکا خۆیان کەرەنتینە کردووە ئەوەش دواى ئەوەى لەکۆنگرەیەکى حیزبیدا مامەڵەیان لەگەڵ کەسێکى توشبوودا کردووە. . تید کورز، سینتاتۆرى ئەمریکا بەهۆى تەوقەکردنى لەگەڵ کەسێکى توشبوو بەڤایرۆسى کۆرۆناوە خۆى کەرەنتینە کرد. . لەڕاگەیەنراوێکدا کرۆز باسى لەوە کردووە، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لەکۆنگرەیەکى پارتى پارێزگاراندا تەوقەى لەگەڵ کەسێکى توشبوودا کردوە بەو هۆیەوە کە مەترسى توشبوونى بەڤایرۆسەکە هەیە خۆى لەماڵەوە کەرەنتینە کردووە. . کروز دەڵێت، هیچ نیشانەیەکى نەخۆشییەکەى تێدا دەرنەکەتووە و پزیشکەکانیش پێانوتووە ئەگەرى توشبوونى بەکۆرۆنا زۆر کەمە، بەهۆى ئەوەى  لەگەڵ هاوشارییەکانى بازنەى هەڵبژاردنى شارەکەیاندا لەپەیوەندیدایە بۆیە بەپێویستى زانیوە لەماڵەوە خۆى کەرەنتینە بکات. . هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ و مایک پێنسى جێگرى بەشدارى ئەو کۆنگرەیە بوون کە لە کۆتایی شوباتدا بەرێوەچوو، بەڵام ڕێکخەرانى کۆنگرەکە دەڵێن ترەمپ و جێگرەکەى مامەڵەیان لەگەڵ توشبووەکەدا نەکردووە. . دواى چەند کاتژمێرێکى کەم لەبڕیارەکەى کروز، یەکێکى تریش لەسیناتۆرەکان بەناوى بول گۆسار لەتويتێكدا ڕایگەیاند، ئەویش لەگەڵ سێ فەرمانبەریدا خۆى کەرەنتینە دەکات بەهۆى ئەوەى ئەوانیش لەو کۆنگرەیەدا لەگەڵ ئەو کەسە توشبووەدا مامەڵەیان کردووە. . باسى لەوەش کردووە خۆیى و فەرمانبەرەکانى چەند جارێک تەوقەیان لەگەڵ ئەو کەسەدا کردوە و لەئێستادا هیچ نیشانەیەکى توشبوونیان تیادا دەرنەکەتووە بەڵام بەپێویستیان زانیوە خۆیان کەرەنتینە بکەن. .