گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێدانى کارەبا گۆڕانکاریی بەسەردا دێت

وەزارەتى کارەبا: بەکارهێنانى نائاسایی کارەبا کەمبووەتەوە و پێدانى زیادیکردووە

2020.03.10 - 13:41
وەزارەتى کارەبا: بەکارهێنانى نائاسایی کارەبا کەمبووەتەوە و پێدانى زیادیکردووە
ناس کورد-   پێدانى کارەباى نیشتیمانى و مۆلیدە ئەهلییەکان لە هەرێمى کوردستان گۆڕانکاریی بەسەردا دێت، ئەوەش بەهۆى کەمبوونەوەى خواست و پشووى فەرمانگەکانى حکومەتەوە. . بەڕێوەبەرایەتى کارەباى سلێمانى لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، به‌هۆی راگه‌یاندنی پشووی فه‌رمانگه‌كانەوە، گۆڕانكاری له‌به‌رنامه‌ی كاركردنی موه‌لیده‌كان ده‌كرێت و كاركردنی به‌یانیان نامێنێت، رۆژانه‌ له‌كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ كاره‌بای موه‌لیده‌ به‌هاووڵاتیان ده‌درێت واته‌ موه‌لیده‌كان له‌12ی نیوه‌ڕۆ تاوه‌كو یه‌كی شه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ ئه‌وان كارده‌كه‌ن. . سەرەڕاى گۆڕانکاریی لەکارەباى مۆلیدە، کارەباى نیشتیمانیش گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە، کە هۆکارەکەى بۆ کەمبونەوەى خواست لەسەر ئەو وزەیە دەگەڕێنرێتەوە. . ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەرى کۆنتڕۆڵى کارەباى هەرێم بە ناس کوردى ڕاگەیاند، بەهۆى دابەزینى خواستەوە لەسەر کارەبا و بەکارنەهێنانییەوە بۆ گەرمکردنەوە، کاتژمێرەکانى پێدانى کارەبا زیادیکردووە. . وتیشى "ئێستا بەرهەمەکە جێگیرە و دابەشکردنەکە ئاساییە، تاکە گرفتێک کە هەبوو بەکارهێنانى نائاسایی کارەبا بوو بۆ گەرمکردنەوە، ئێستا ئەو ئاستە دابەزیوە، بۆیە کاتى پێدانى کارەبا زیادیکردووە". . ئومێد ئەحمەد، باسى لەوەشکرد، بەپێی ناوچە سارد و گەرمەکان کاتى پێدانى کارەبا گۆڕانى بەسەردا هاتووە، لە گەرمیان تێکڕا 21 کاتژمێر هەیە، لە هەولێر 17 کاتژمێر، لە سلێمانى 14 کاتژمێر، لە دهۆک سەرووى 14 کاتژمێر. . بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى کارەبا لەئێستادا ئاستى بەرهەمهێنان لەنێوان 3200 بۆ 3400 مێگاواتدایە، ئاستى بەکارهێنانیش نزیکەى پێنج هەزار مێگاواتە. .