گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توشبووى کۆرۆنا لەکۆیە تۆمارکراوە؟

ناس کورد زانیارى نوێ لەسەر توشبووەکەى هەولێر بڵاودەکاتەوە

2020.03.10 - 13:19
ناس کورد زانیارى نوێ لەسەر توشبووەکەى هەولێر بڵاودەکاتەوە
ناس کورد-   وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕەتیدەکاتەوە هیچ حاڵەتێکى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە کۆیە تۆمارکرابێت و دەڵێت ئەوەى تۆمارکراوە توشبووەکەى دوێنێی هەولێرە. . محەمەد قادر وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم بە ناس کوردى ڕاگەیاند "هیچ حاڵەتێکى توشبوون لە کۆیە تۆمارنەکراوە، وەک لە هەندێ دەزگاى ڕاگەیاندن بڵاوکراوەتەوە". . وتیشى "ئەوەى کە باسدەکرێت توشبووەکەى هەولێرە کە شەوى ڕابردوو تۆمارکرا، بەو پێیەى توشبووەکە ماوەی چەند ڕۆژێک لەکۆیە ماوەتەوە و دواتر چووەتە هەولێر". . درەنگانى شەوى ڕابردوو وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند “کەسێکى تر لە هەولێر توشى کۆرۆنا بووە کە خوێندکارێکى تەمەن 25 ساڵانە و لە ئێران گەڕاوەتەوە”. . ئاماژەى بەوەشکردبوو، ئەو کەسە پێشتر لە سلێمانى کەرەنتین کرابوو. . ئەمڕۆش وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان توشبوونى کەسێکى دیکەى لە سلێمانى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگەیاند، بەوەش ژمارەى توشبووان بۆ 15 کەس بەرزبووەوە کە یەکێکیان گیانى لەدەستداوە. . بەپێی ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتى تەندروستى، توشبووەکە کچێکى تەمەن (19) ساڵە و کچی نەخۆشێکی پێشووی کۆڕۆنایه‌ لەشاری سلێمانی. . هێرش سەلیم، جێگرى بەرێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى بە ناس کوردى ڕاگەیاند “توشبووەکە کچى یەکێک لەو کەسانەیە کە سەردانى مزگەوتى مەحوى کردووە و بەو هۆیەشەوە توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا ببوو”. . هەفتەى ڕابردوو مامۆستاى ئاینى ئەو مزگەوتە توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوو بەهۆیەوە گیانى لەدەستدا، دواتریش دوو کەسى دیکەى نزیکى توشى ڤایرۆسەکە بوون. . هێرش سەلیم وتى “توشبووە نوێیەکە نەخۆى نە باوکى سەردانى ئێرانیان نەکردووە، توشبوونیان زنجیرەى توشبوونى مامۆستا ئاینییەکەیە”. . وتیشى “کچە توشبووەکە دۆخى تەندروستى جێگیرە”. .