گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مه‌رجه‌عێكی ئاینی عێراق: ئیمانداره‌ دڵسۆزه‌كان توشی كۆرۆنا  نابن

2020.03.10 - 09:50
مه‌رجه‌عێكی ئاینی عێراق: ئیمانداره‌ دڵسۆزه‌كان توشی كۆرۆنا  نابن
ناس كورد- شێخ قاسم تائی، مه‌رجه‌عی ئاینی عێراق داوای كرد سروته‌ ئاینییه‌كان له‌ ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی و به‌كۆمه‌ڵ و سه‌ردانی مه‌رقه‌ده‌ پیرۆزه‌كان به‌رده‌وامی پێ بدرێت و بڕوابوونی خۆی نیشاندا به‌وه‌ی كه‌ "ئیمانداره‌ دڵسۆزه‌كان بۆ دینی خودا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نابن". . تائی له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه‌ هه‌وادارانی له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ ئاراسته‌یان كردووه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد "خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویسته‌، به‌ڵام نابێت به‌و بیانوه‌وه‌ سروته‌ ئاینییه‌كان رابگیرێت". . ئه‌و مه‌رجه‌عه‌ ئاینییه‌ داوای له‌ موسڵمانان و بڕواداران كرد كه‌ به‌رده‌وامبن له‌ ئه‌نجامدانی سروته‌ ئاینییه‌كان و ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی و به‌كۆمه‌ڵ و سه‌ردانیكردنی مه‌رقه‌ده‌ پیرۆزه‌كان به‌وپێیه‌ی ئه‌وانه‌ ره‌حمه‌تی خواوه‌ندی لێوه‌ به‌دی دێت". . دڵنیایی ئه‌وه‌شیدا كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا توشی باوه‌ڕداره‌ دڵسۆزه‌كان نابێت و ڤایرۆسه‌كه‌ی وه‌ك جۆرێك له‌ سزا بۆ مرۆڤه‌ گوناهباره‌كان ناوبرد. .