گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زۆرترین توشبو لە سەقز تۆمارکراوە

ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە رۆژهەڵاتى کوردستان بەرزبووەوە

2020.03.10 - 09:37
ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە رۆژهەڵاتى کوردستان بەرزبووەوە
ناس کورد- ژمارەى توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان بۆ 66 توشبوو بەرزبووەتەوە و پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە. . بە پێی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان (سنە) لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووە، لە ١٢٥ کەسی گومان لێکراو بۆ توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ٢١ کەس لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە، ١٥ کەس لە نەخۆشخانەی بانە، ٦٦ کەس لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی سەقز، ٨ کەس لە نەخۆشخانەی شەهید بەهەشتی قوروە، ٩ کەس لە بیجار، ٢ کەس لە شارەکانی دێولان و دیواندەرە خەوێندراون. . ئاماژە بەوەشکراوە، کۆى تووشبووانی کۆرۆنا ٦٦ کەسە، کە بە پێی شارەکان بریتین لە ٣٠ کەس لە سەقز، ١١ کەس لە بانە، ١٠ کەس لە سنە، ٢ کەس لە کامیاران، ٧ کەس لە قوروە، ٢ کەس لە مەریوان، ١ کەس لە دیواندەرە، ١ کەس لە بیجار و ٢ کەس لە دێولان. . بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، تا ئێستا چوار کەس لە شاری سەقز و یەک کەس لە شاری مەریوان بە هۆی ئەو نەخۆشییە گیانیان لە دەست داوە، ئەمڕۆ و دوێنێش هیچ کەسێک گیانى لەدەستنەداوە. .