گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چین وادەى خستنەڕووى ڤاکسینی چارەسەری کۆرۆنای ڕاگەیاند

2020.03.09 - 23:49
چین وادەى خستنەڕووى ڤاکسینی چارەسەری کۆرۆنای ڕاگەیاند
ناس کورد- حکومەتی چین ڕایگەیاند، لەگەڵ کۆتایی مانگی ئادار و  دەسپێکی مانگی داهاتوو ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە ناسراوە بە کۆڤید 19بەردەستدەبێت ودەتوانرێت بۆ حاڵەتە ناکاوەکان بەکاربهێنرێت. . چنگ چۆنگ لی، بەڕێوەبەری سەنتەری پەرپێدانی زانست و تەکنەلۆژیای سەر بە لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین بە ماڵپەڕی" مشابڵ"ی ئەمریکی، ڕاگەیاندووە "بە گوێرەی پێشبینییەکانمان هیوادارین چەند ڤاکسینێک کە ئێستا تاقیکراوەتەوە ئامادە بێت وسودمەندبێت بۆ حاڵەتە ناکاوەکان و لەگەڵ سەرەتای مانگی نیسانی داهاتوودا دەچێتە بواری بەکارهێنانەوە". .  ئاماژەی بەوەشکردووە "زاناکان توانیویانە بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەرەکانی دیکەی توێژینەوەی چین ولە ئەنجامی بەدواداچوون بە ڕیزبەندی جینی ڤایرۆسەکە ڤاکسینێک بدۆزنەوە". . ئەمە لە کاتێکدا کە زانایەکی ژن بە ناوی چین وی، پێش چەند ڕۆژێک ڤاکسینەکەی لە سەر خۆی و شەش لە ئەندامانی ئەو تیمە پزیشکییە تاقیکردەوە، کە خۆىسەرپەرشتی دەکات  لە سەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکەوە سەرقاڵی توێژینەوە وشیکاری بەردەوام بوون بۆ نەخۆشییەکە. .  چین وی، کەهاوکات پلەی ژەنەڕاڵی هەیە لە سوپای چین، بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە "هەموو تواناکانمان خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانێن ڤاکسینەکە لە قۆناغی تیوری و تاقیکردنەوەدا ببەینە قۆناغی کردارییەوە تا بتوانین سەرکەوتن لە شەڕی دژ بە کۆرۆنا بەدەست بهێنین". . چین وی، ئەوەشی ڕوونکردوەتەوە، هەموو جۆرە ڤاکسینێک بۆ ئەوەی بتوانرێت لە سەرمرۆڤ تاقیبکرێتەوە پێویستی بە 12 بۆ 18 مانگە، بەڵام بەگوێرەی یاسای چین دەتوانرێت پێش ئەو ماوەیە بۆ حاڵەتی لەناکاو بکاربهێنرێت". .  لاخۆشییەوە ئەنتونی فۆشی، بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتیمانی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە هەستیارییەکان وگوێزراوەکان، وتى  "هەرچەندە هەرڤاکسینێک لە ڕووی بەکارهێنانەوە سەلامەت بێت، بەڵام 12 بۆ 18 مانگی پێویستە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی فەرمی درئەنجامەکان بزانرێت و بچێتە قۆناغی بە کارهێنان لە سەر ئاستی جیهان". . بەوتەى شارەزایان، پەلەکردن لە تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە ئەگەری زۆری هەیە ئەنجامەکانی نەرێنی بێت و بەپێچەوانەی ئەو ئامانجە بێت کە بۆی دروستکراوە. . چین دەیەوێت لەڕێگەی ڕاگەیاندنی ئەو ڤاکسینەوە خۆی وەک فڕیادڕەس نیشان بدات و شەپۆلەکانی ڕەخنەگرتن و هێرشکردنە سەری کەمبکاتەوە پاش ئەوەی ڕەخنەیەکی  زۆری ئاڕاستەکرا بەهۆی ئەوەی کاتێک نەخۆشییەکە لە سەرەتاکانیدابوو هەوڵیدا لە ڕێگەی کپکردنەوەی ڕاگەیاندنەکانەوە نەخۆشییەکە بشارێتەوە.