گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ توشبووی نوێی کۆرۆنا لە عێراق ڕاگەیەنرا

2020.03.09 - 21:06
سێ توشبووی نوێی کۆرۆنا لە عێراق ڕاگەیەنرا
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستی عێراق توشبوونی سێ حاڵەتی تری بە نەخۆشی کۆرۆنا ڕاگەیاند کە دووانیان لە نەجەفە و دانەکەی تریان لە بەسرە.

.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، تاقیگەکانیان شەش حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە عێراق ڕاگەیاندووە، دووانیان لە نەجەف، دانەیەک لە بەسرە، سێ حاڵەتەکەى تریش لە سلێمانی و هەولێر بوون کە پێشتر وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاندبوو. . دەشڵێت، وەزارەتی تەندروستی تەواوی ڕێکارەکانی گرتووەتەبەر بۆ مامەڵەکردنی لەگەڵ حاڵەتەکان و چاودێریکردنیان. . هەر بەپێی ئاماری وەزارەتەکە، تائێستا 67 کەس لە عێراق توشی کۆرۆنا بوون و حەوت کەسیان گیانیان لەدەستداوە.