گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە عێراق چاکبوونەوە

2020.03.09 - 15:43
دوو توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە عێراق چاکبوونەوە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرخ لە بەغدا ئاشکرایکرد، سەرجەم نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانی فورات چاکبوونەتەوە و کۆتا دوو کەسیش لە نەخۆشخانەکە دەنێردرێنەوە ماڵەوە. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرخ لە بەغدا بڵاویکردەوە، دوو کەس لە توشبووانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی فورات مابوونەوە، ئەنجامی پشکنینی ئەو دوو کەسەش نەرێنی دەرچووە و ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا نەماوە. ، ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دوو کەسە کۆتا دوو کەس بوون لە هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە نەخۆشخانەکە مابوونەوە و ئەوانیش دەنێردرێنەوە ماڵەوە. ، تائێستا لە عێراق 65 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و حەوت کەسیش بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.