گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجامی پشکنینی سەرجەم کەرەنتینەکراوانی سنوری ڕاپەڕین نەرێنی دەرچوو..

2020.03.09 - 15:37
ئەنجامی پشکنینی سەرجەم کەرەنتینەکراوانی سنوری ڕاپەڕین نەرێنی دەرچوو..
ناس کورد- سەرجەم ئەو هاووڵاتیانەی کە لە سنوری ڕاپەڕین لە کەرەنتینەدا بوون ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنایان نەرێنی دەرچوو، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕینیش ڕایگەیاند، سەرجەمیان دەنێردرێنەوە ماڵەوە. , لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بەڕێوەبەری تەندروستیی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "پشکنینی ئەو هاووڵاتیانەی لە ماوەی ڕابردوودا لە سنوری ڕاپەڕین لە کەرەنتینەدا بوون نەرێنی نەرچووە واتە کۆرۆنایان نییە و سەلامەتن". , وتیشی، سەرجەم ئەو هاووڵاتیانە ژمارەیان 168 کەسە و کەرەنتینە جێدێڵن و دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان. , بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تائێستا 14 کەس لە هەرێمی کوردستان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و یەک کەسیش گیانیلەدەستداوە.