ناس کورد-
بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی، ئەنجومەنی دادوەری بڕیاریدا بەشێک لە مامەڵەکانی هاووڵاتیان لە دادگاکان ڕابگرێت و بڕیارەکەش لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە جێبەجێدەکرێت.
,
ئەمرۆ دووشەممە، 9ی ئازاری 2020، لە راگەیەنراوێکدا ئەنجوومەنى دادوەری هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند: "بەمەبەستی کەمکردنەوەى قەرەباڵغی و پاراستنی سەلامەتى گیانى کارمەندان و هاوڵاتیان بریارماندا چەند بەشێک لە دادگاکان ڕابگرین".
,
ئاماژە بەوەشکراوە، لەپێناو بەرژەوەندى گشتیی بریاردرا بە کۆى دەنگ مامەڵەکان لە دادگاى بەرایی و بارى کەسی و مەوادى کەسی ( جگە لە داوایەکان )، هەروەها مامەڵەکانى تایبەت بە وون بوون لە دادگاکانى لێکۆڵینەوە نەبینرێن و رابگیرێن.
,
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بریارەکە لە 1ی نیسانی 2020وە جێبەجێ دەکرێت.