گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێزی دژه‌ تیرۆر به‌هانایانه‌وه‌ چوون؟ 

ناس كورد زانیاری له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی هاوپه‌یمانان له‌ قه‌ره‌چوغ بڵاوده‌كاته‌وه‌ 

2020.03.09 - 12:00
ناس كورد زانیاری له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی هاوپه‌یمانان له‌ قه‌ره‌چوغ بڵاوده‌كاته‌وه‌ 
ناس کورد- شەهرام عەزیز شەوی ڕابردوو هێزەکانی هاوپەیمانان ئۆپراسیۆنێکی گەورەیان بۆ سەر چەند مۆڵگەیەکی داعش لە چیای قەرەچوغ لە سنوری کەرکوک بە بەشداری فڕۆکەی جەنگی ئەنجامداوە، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت، هێزێکی دژەتیرۆریش گەیشتووەتە کەرکوک، بەڵام نازانن هەماهەنگییان لەگەڵ هاوپەیماناندا چۆن بووە.  . جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە ناس کوردی ڕاگەیاند :"دوێنێ ئێوارە هێزەکانی هاوپەیمانان ئۆپراسیۆنێکیان لە چیای قەرەچوغ لە سنوری پارێزگای کەرکوک ئەنجامداوە و فڕۆکەی جەنگیشیان بەکارهێناوە، بەڵام ئێمە وەک هێزەکانی پێشمەرگە پێشتر ئاگادار نەکراوینەتەوە لە ئۆپراسیۆنەکە". . وتیشی، ئۆپراسیۆنەکەی هاوپەیمانان هیچ لایەنێکی دیکەی تێدا بەشدارنەبووە و لەسنوری هەرێمی کوردستانیشدا نەبووە، بەڵکو لە سنوری عێراق و سوپای عێراقدا بووە، بۆیە نازانن ئەو دەنگۆیانە ڕاستن کە توشی کێشە بووبن لەکاتی ئۆپراسیۆنەکەدا. . دەربارەی ئەوەی هێزێکی دژە تیرۆر لە سلێمانییەوە چوبێتنە کەرکوک بەو بۆنەیەوە، یاوەر ئاماژەی بەوەکرد :"ڕاستە هێزێکی دژە تیرۆر لە سلێمانییەوە چوونەتە کەرکوک، بەڵام نەچوونەتە چیای قەرەچوغ و نازانین هەماهەنگییەکەی دژە تیرۆر و هاوپەیمانان چۆن بووە". . ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەیەکە چەکدارانی داعش بەشێوەی گروپی بچوک لە ناوچە سنورییەکانی نێوان هەرێم و عێراق دەردەکەون و بوونەتە کێشە بۆ هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم. .