گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیمه‌نێكی نه‌بینراوی دیداره‌كه‌ی پۆتن و ئه‌ردۆگان 

پۆتن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌ردۆگان و تیمه‌كه‌ی له‌ چاوه‌ڕوانیدا جێده‌هێڵێت 

2020.03.09 - 11:07
پۆتن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌ردۆگان و تیمه‌كه‌ی له‌ چاوه‌ڕوانیدا جێده‌هێڵێت 
ناس كورد-    بەپێى گرتە ڤیدیۆیەک کە لەمیدیاکانى ڕوسیاوە دزەى کردووە، لەمیانى سەردانەکەى ئەمدواییەى ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بۆ ڕوسیا کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ئەنجامیدا، ئەردۆگان و ستافێک بەرپرسى باڵاى وڵاتەکەى هاوسەفەریین لەوانە مەولود چاوش ئۆغڵۆى وەزیرى دەرەوە، لەبەردەم دەرگاى پوتنى سەرۆکى ڕوسیادا لەکۆشکى کرملین بۆ ماوەیەک ڕادەگیرێ تا ئەوکاتەى پۆتن بانگى دەکاتە ژوورەوە. . لەگرتە ڤیدیۆیەکەدا بەدەردەکەوێت کاتێک ئەردۆگان و بەرپرسانى باڵاى تورکیا بەرەو ژوورى سەرۆکایەتى ڕوسیا دەچن، پۆتن ڕاستەوخۆ پێشوازى فەرمییان لێ ناکات بەڵکو کە دەچنە ناو هۆڵى بەردەم ژوورەکەیەوە خۆیان بێ هیچ ڕێنمایکەرێک ڕادەوەستن و چاوەڕوان دەکەن تا ئەوکاتەى پۆتن فەرمانى چوونە ژوورە بە ئەردۆگان دەگەیەنێت. . هەر لەگرتە ڤیدیۆیەکەدا ئەوە بەدەردەکەوێت، دەموچاوى ئەردۆگان و بەرپرسانى یاوەرى گرژ و مۆن دەبن و هەست بەسوکایەتى دەکەن و بۆ خۆ سه‌رقاڵكردن بەسەرسوڕمانەوە سەیرى یەکتر دەکەن و دواتر چاوش ئۆغڵۆ خۆى بەئامێرێکەوە سەرقاڵ دەکات و هەموو بەرپرسانى دەرووبەرى ئەردۆگان ئەوەیان لێ بەدەردەکەوێت خەم بۆ سەرۆکەکەیان دەخۆن کە تەمى نیگەرانى ئەو حاڵە بەڕوخسارییەوە دیارە. . پاش ماوەیەکى زۆر لەچاوەڕوانى بینینى پۆتندا و هاتوچۆ بەنێو هۆڵەکەیدا، ئەردۆگان هەست بەشەرمەزارى دەکات و بۆ خۆ سه‌رقاڵكردن لەسەر کورسى بەر ده‌رگاى ژوورەکەى پوتن دادەنیشێت تا فەرمانى چوونە ژوورەوەى پێدەدەن. . بڵاوبونەوەى ئەو گرتە ڤیدیۆییە  لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا کاردانەوەى چالاکانى جیهانى و ناوچەیى بەدواى خۆیدا هێناوە و زۆرترین کۆمێنتى چالاکانى کوردیش لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆیەى ئەردۆگان ئەوەیە " پەتاى عوزمابوون بەرامبەر میلەتى کورد لەبەر دەرگاى زلهێزەکان چۆکپێداداوە تا دەرگاى بینینى سەرۆکى بۆ بکەنەوە". [video width="1280" height="720" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/03/001-3.mp4"][/video] .