گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچى کۆرۆنا بەڕێژەیەکى کەم وڵاتانى ئەفریقاى گرتووەتەوە؟

2020.03.09 - 09:15
بۆچى کۆرۆنا بەڕێژەیەکى کەم وڵاتانى ئەفریقاى گرتووەتەوە؟
ناس کورد- تۆمار نەکردنى حاڵەتى مردن بەکۆرۆنا و توشبونى تاڕادەیەکى زۆر سوک و لاواز و ڕێژەى کەم لەسەر ئاستى وڵاتانى ئەفریقا سەرسوڕمانى لەلاى زاناکان دروستکردووە کە ژمارەى دانیشتوانیان زیاتر لەملیارێک و 300 ملیۆن کەسن و لەزۆربەى وڵاتانى دەوروبەریان بڵاوبووەتەوە بەتایبەت وڵاتە عەرەبیەکان. . تا ئێستا لەوڵاتانى تۆگۆ و نەیجیریا و کامیرۆن و سەنیگال و باشورى ئەفریقیا تەنها یانزە حاڵەتى توشبون بەڤایرۆسى کرۆنا لەو وڵاتانەدا تۆمار کراوە، ئەوەش ڕادەکەى سوکە و جێی مەترسیى نین. . دواى ماوەیەکى کەم لەسەرهەڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەچین پسپۆڕانى بوارەکە هۆشداریاندا لە بڵاوبونەوەى کۆرۆنا بەناو وڵاتانى ئەفریقیادا ئەوەش بەهۆى ئەوەى چین پەیوەندییەکى توندوتۆڵى ئابورى لەگەڵ زۆربەى ئەو وڵاتانەدا هەیە و سیستمى تەندروستى وڵاتانى ئەفریقیاش لەبارنییە و دواکەوتووە. . بەپێى تویژینەوەیەکى گۆڤارى (زە لانسێتى) بەریتانی کە لەبارەى زەمینە ڕەخسانى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە لەوڵاتانى ئەفریقیدا ئامادەى کردووە، هەر یەکە لەوڵاتانى میسر و جەزائیر و باشورى ئەفریقیا باشتر دەتوانن مامەڵە لەگەڵ ڤایرۆسەکەدا بکەن. . هەر یەکە لەپرۆفیسۆر سۆمبۆ ندنگۆ لەپەیمانگاى ئەفریقى بۆ توێژینەوەى تەندروستى و یزدان یزدانبا سەرۆکى نەخۆشیە درمەکان لەنەخۆشخانەیەکى پاریس پێیانوایە هۆکارى بڵاونەبوونەوەى کۆرۆنا بە بەربڵاوى لەئەفریقیا هێشتا دیار نییە بەڵام ڕەنگە کەشوهەوای کیشورەکە و وڵاتان ڕۆڵى هەبێت لەسنوردارکردنى ڤایرۆسەکە یاخود بڵاونەبونەوەى. . بەڵام ئەو گریمانەیە لەلایەن ڕۆدنى ئاد، پسپۆڕى نەخۆشیەکان لەزانکۆیەکى نەیرۆبیا لەکینیا ڕەتکراوەتەوە کە ژینگەى ئەفریقیا ڕێگرى لەڤایرۆسەکە بکات. . بەگوێرەى پێشبینیەکانى گۆڤارەکە ئەگەرى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە لەناو وڵاتانى ئەفریقیادا زیاتر لە وڵاتى کینیا ئەگەری بەربڵاوى ڤایرۆسەکەى تێدا هەیە ئەوەش بەهۆى دواکەوتووى سیستمەکەیى و چڕى و زۆرى ژمارەى دانیشتوانەکەیەوە. .