گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد زانیارى بڵاودەکاتەوە

ئەمساڵ یادى نەورۆز لەقەندیل دەکرێتەوە؟

2020.03.08 - 20:26
ئەمساڵ یادى نەورۆز لەقەندیل دەکرێتەوە؟
ناس کورد-   سەرۆکى شارەوانى قەندیل ڕایگەیاند، لە ئایندەیەکى نزیکدا بریار لەسەر ئەوە دەدەن کە ئەمساڵ یادى جەژنى نەورۆز لە بناری قەندیل بکرێتەوە یاخود نا، کە ساڵانە ژمارەیەکى زۆرى خەڵک بەشدارى تێدا دەکەن. . محەمەد حەسەن، سەرۆکى شارەوانى قەندیل، بەناس کوردى ڕاگەیاند" تا ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ ئەوەى مەراسیمى جەژنى نەورۆز لەناوچەکە بەڕێوەدەچێت یاخود ئەو یادە لەو ناوچەیە ناکرێتەوە بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە". . وتیشى "لەئایندەیەکى نزیکدا ئەو پرسە تاوتوێ دەکرێت و بڕیارى لەبارەوە دەدرێت ئەوکاتە بۆ هەموو لایەک بڕیارەکەیان بڵاو دەکەنەوە". . لەوەڵامى  ئەوەى زۆرترین ئەگەر بۆ ئەنجامدانە یاخود بۆ ڕاگرتنى ئەو یادەیە لەمساڵدا، سەرۆکى شارەوانى قەندیل جەختى لەسەر ئەوە کردەوە هێشتا هیچ ئەگەرێکیان تاوتوێ نەکردووە چونکە یادەکە ماویەتى و جارێ نازانن کەبەچى لایەکدا دەکەوێت. . لاى خۆیەوە، سەرچاوەیەکى ئاگادار بەناس کوردى ڕاگەیاند" بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا و گرتنەبەرى ڕێوشوێنەکان لەهەرێم پێناچێت ئەمساڵ هیچ ڕێو ڕەسمێک بۆ بەڕێوەچونى جەژنى نەورۆز لەقەندیل بەڕێوەبچێت". . ساڵانە لەناوچەى قەندیلى باشورى کوردستان، ڕێوڕەسمى تایبەت بۆ بەڕێوەچوونى جەژنى نەورۆز بەبەشدارى کوردانى هەر چوار پارچە ساز دەکرێت و سەرجەم ڕێو شوینەکانى ڕێکخستنى یادەکە لەلایەن دەزگا تایبەتیەکانى پارتى کرێکارانى کوردستانەوە لەناوچەکە ئەنجامدەدرێت. .