گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشداری دەدرێت لەوەی حکومەتی عێراق نەتوانێت موچەی فەرمانبەران دابین بکات

2020.03.07 - 20:45
هۆشداری دەدرێت لەوەی حکومەتی عێراق نەتوانێت موچەی فەرمانبەران دابین بکات
ناس کورد-   بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت لە جیهاندا، هۆشداریدەدرێت لەوەی حکومەتی عێراق لە داهاتوودا نەتوانێت موچەی فەمانبەران دابین بکات.  ، ئەمڕۆ (شەممە 7ى ئاداری 2020) هاوپەیمانی نەسری سەر بە سەرۆکوەزیرانی پێشوو حەیدرعەبادی، ڕایگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و  تێیداهۆشداریدا لەوەی ئەگەری زۆرە حکومەتی عێراق نەتوانێت لە ماوەی داهاتوودا موچەی فەرمانبەرانی حکومەت دابین بکات. ، لە ڕاگەیاندراوەکەداهاتووە: "بەهۆی سیاسەتی پشک پشکێنە، بەفیڕۆدانی سامانی گشتی، بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت لە جیهان و نەبوونی پلانێکی ئابوری تۆکمە، ئەمانە هەمووی وادەکات حکومەتی عێراق لە ماوەی داهاتوودا توانای ئەوەی نەبێت شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی کەرتی گشتیی دابین بکات". ، هاوپەیمانی نەسر لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەختی لەوەشکردوەتەوە، ئەو کورتهێنانەی کە ئێستا لە بودجەی گشتیی عێراقدا هەیە و مەزەندە دەکرێت بە 50 ملێار دۆلار لە هەڵکشانێکی بەردەوامدایە. ، لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەشخراوەتە ڕوو، پاشەکشەی ئابوری جیهان، دابەزین نرخی نەوت، کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا جموجۆڵی ئابوری جیهانی مت کردووە و دووچاری قەیرانی کردووە و یەکەم زەرەرمەندیش لەو قەیرانە جیهانییەدا وڵاتی عێراقە ئەوەش بەهۆی نەبوونی سیاسەتێکی ئابوری پلان داڕێژراوی  ڕوون.