گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤایرۆسەکان و بیردۆزى پیلانگێڕى..ئایا کۆرۆنا پیلانگێڕییە؟

2020.03.07 - 08:35
ڤایرۆسەکان و بیردۆزى پیلانگێڕى..ئایا کۆرۆنا پیلانگێڕییە؟
ناس کورد- لە سەدەى چواردەهەمدا پەتایەکى کوشندە بە ناوى "Leprosy" کە نەخۆشى گولبونە لە فەرەنسا و ئەوروپا بڵاوبویەوە، کە باس لەوەدەکرا پلانگێڕى موسوڵمان وجولەکەکانە بۆ ئەوەى ئەوروپا لە ئایینى مەسیحى وەرگێڕن، ئێستا لەسەروبەندى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا چەندین بیردۆزى پیلانگێڕى دەهێنرێتە پێشەوەو جارێک بەناوى پیلانگێڕى ئەمریکا و جارێک بەناوى پیلانگێڕى چین و جارێک بەناوى پلانگێڕى ڕوسیا. . بەپێى ڕاپۆرتێکى کەناڵى BBC سەبارەت بە باسکردنى پیلانگێڕى تایبەت بە ڤایرۆسى کۆرۆنا شیکەرەوان دەڵێن، ئەو باسوخواسانە سەردەمى سەدەى چواردەهەم بەبیر دەهێنێتەوە کاتێک پەتاى "گولبون" لە فەرەنسا بڵاوبویەوە کە دەوترا گوایە پلانگێڕى موسوڵمانان و جولەکەکان بۆ ئەوەى ئایینى مەسیحیەت لە ئەوروپا نەهێڵن، بەڵام ئەمە بەتەواوەتى دورە لە ڕاستیەوە. . شارەزایان ئەوەش روندەکەنەوە، سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و دەنگۆیانەى باس لەبڵاوکردنەوەى پەتا و نەخۆشیەکان دەکەن وەک پیلانگێڕیەک یاخود چەکێکى پێشکەوتوو کە لە تاقیگەکانى ئەمریکا، ڕوسیا و چین دروست دەکرێن پشت بەهیچ بنەمایەکى زانستى و هیچ شیکردنەوەیەکى مەنتیقى نابەستن. . لەناوبردنى مەسیحیەت لە ئەوروپا بەرامبەر قودس بەپێى گێڕانەوەکان پیلانگێڕى موسوڵمانەکان دواى ئەوە دەرکەوت کە فەرمانڕەواکانى فەرەنسا لەساڵى 1321 ئەوەیان بۆ دەرکەوت کە بڵاوکردنەوەى پەتاکە لەلایەن سوڵتانى قاهیرەوە داڕێژراوە ئەوەش لەڕێگەى پیسکردنى بیرەکانى فەرەنسا بەهاوکارى جولەکەکانى ئەو وڵاتە، توشبوانى نەخۆشیەکە بیرە ئاوەکان بە خوێن و پاشماوە پیس دەکەن، لەبەرامبەر ئەوەشدا موسوڵمانان قودس وەک دیاریەک پێشکەشى جولەکەکان دەکەن، چونکە هاوکاریان بون لە لەناوبردنى مەسیحیەکانى ئەوروپا. . سەبارەت بەو بابەتە دکتۆر سارى حەنفى مامۆستاى زانستى کۆمەڵایەتى لەزانکۆى ئەمریکى لە بەیروت دەڵێت، ئەو پلیانگێڕیەى باس دەکرێت و پەنابردن بۆ بیردۆزى پیلانگێڕى ڕێگەیەکى ئاسانە بۆ شاردنەوەى نەزانى و شکست، چارەسەرێکى ئاسانە بۆ کێشەکان کە کۆمەڵگەکان ناتوانن چارەسەرى بکەن. . بەپێى بۆچوونى شارەزایان، ئەوروپا لە سەدەى چواردا گیرۆدەى دەستى پەتاکان بوو وەک تاعون و گولبون و نەیاندەتوانى چارەسەرى پزیشکى و تەقلیدى بۆ بدۆزنەوە، ئەوەش هۆکارى ئەوەبوو هەندیک پەنا بۆ چارەسەرى جادویى ببەن بۆ ئەو نەهامەتیانە، هەروەک چۆن لەو سەردەمانەدا بیردۆزى پلانگێڕى لاى ئەوروپیەکان قبوڵ کراوبوو، ئێستاش هەمان ئەو بیردۆزە لاى جیهان قبوڵکراوە. . پێگەیشتى کۆمەڵایەتى دکتۆر عەبدولحسێن پزیشکى دەرونى میسرى پێىوایە، قبوڵکردنى بیردۆزى پیلانگێڕى لاى هەندێک پەیوەندى بە پێگەیشتى کۆمەڵایەتیەوە هەیە، هەندێک هەر لەمنداڵیەوە وەک سەرچاوەیەکى مەترسى سەیرى کەسانى تر دەکەن، ئەوەش کەشێکى لەبارە بۆ قبوڵکردنى بیردۆزەکە. . هەر سەبارەت بەو بابەتە دکتۆر هانى هێنرى مامۆستاى زانستى دەرونى لەزانکۆى ئەمریکى لە قاهیرە دەڵێت، بڕوابون بە بیردۆزى پیلانگێڕى سزاى تەندروستى دەرونى بەدواوەیە بەتایبەتى لەو کاتانەى کە پەتا بڵاودەبێتەوە، دەبێتە هۆى دودڵیەکى زیاتر و وا لە خەڵک دەکات بڕیارى کارەساتبار بدەن. . بەتەنها بڵاوبونەوەى پەتاى گولبون لە سەدەى چواردەهەمدا نەچوە چوارچێوەى بیردۆزى پلانگێڕى، بەڵکو بڵاوبونەوەى پەتاى تاعون "مردنى ڕەش"یش لە ئەوروپا کە ملیۆنان کەسى کردە قوربانى چوە هەمان چوارچێوەوەو جولەکەکانى ئەوروپا بەو پلانگێڕیە تۆمەتبار دەکران.