گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵمەتى ڕشاندنى دەرمان دەستپێدەکات

سلێمانى؛ بۆ چەند کاتژمێرێک دوکان و بازاڕەکان لەکارکردن دەوەستێنرێن

2020.03.06 - 18:36
سلێمانى؛ بۆ چەند کاتژمێرێک دوکان و بازاڕەکان لەکارکردن دەوەستێنرێن
ناس کورد-   لە چەند ڕۆژى داهاتودا هەڵمەتى ڕشاندنى دەرمانى پاکژکەرەوە لە ناوبازاڕ و شوێنە گشتیەکانى ناو شارى سلێمانى دەستپێدەکات، ئەوەش لەچوارچێوەى هەڵمەتى بەرەنگاربونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا.  . لەشکر حەمید سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی لەلێدوانێکدا بە ناس کوردى ڕاگەیاند، لەچەند ڕۆژى داهاتودا هەڵمەتى ڕشاندنى دەرمانى پاکژکەرەوە لە ناوبازاڕ و شوێنە گشتیەکانى ناو شارى سلێمانى دەستپێدەکات.  . وتیشى، دوکان و بازاڕەکان داناخرێن و تەنها چەند کاتژمێرێک کاریان ڕادەگیرێت، هەروەها هەڵمەتەکە هەموو شوێنەکان بەیەکەوە ناگرێتەوە.  . سەبارەت  بە چۆنێتى ئەنجامدانى هەڵمەتەکە، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژەى بەوەدا، هەرجارەو شوێنیک دەبێت و پێش ئەوەى دەستپبکات قائمقامیەت لەڕێگەى ڕاگەیەنراوەوە ئەو شوێنانە ئاگادار دەکاتەوە.  . تائێستا هەشت توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەشارى سلێمانى تۆمار کراون کە یەکێکیان گیانى لەدەستداوە.