گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستی سلێمانی لەبارەی دۆخی تەندروستی ئەو حەوت کەسەی هەڵگری کۆرۆنان ڕونکردنەوە دەدات

2020.03.05 - 19:34
تەندروستی سلێمانی لەبارەی دۆخی تەندروستی ئەو حەوت کەسەی هەڵگری کۆرۆنان ڕونکردنەوە دەدات
ناس کورد- تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند بارودۆخی ئەو حەوت کەسەی کە هەڵگری کۆرۆنان جێگیرە و  لەسەر گیانلەدەستدانی مامۆستا ئاینییەکەی شاری سلێمانیش ڕونکردنەوەیدا. ، کە کۆنگرەیەکی ڕۆژانامەوانیدا، یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ 100 کەس لەوانەی لە کەرەنتینەدا بوون وادەکەیان تەواو بووە و بۆ دڵنیایی جارێکی دیکە پشکنینیان بۆ دەکەینەوە و دواتر دەچنەوە ماڵەوە، بەڵام پێویستە لە ماڵیشەوە ئاگاداری خۆیان بن و خۆیان بپارێزن و پابەندی ڕێنماییەکان بن". ، دەربارەی بارودۆخی تەندروستیی ئەو کەسانەی لە سلێمانی هەڵگری ڤایرۆسەکەن ئاماژەی بەوەکرد: "کۆی ئەو کەسانەی لە سلێمانی هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون هەشت کەس بوون، بەداخەوە کەسێکیان گیانیلەدەستدا و لەئێستادا حەوت کەس هەگری ڤایرۆسەکەن و باری تەندروستییان جێگیرە". ، سەبارەت بە گیانلەدەستدانی مامۆستا ئاینییەکانی شاری سلێمانیش وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ڕوونیکردەوە: "ئێمە نەمان وتووە ئەو کەسە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیلدەستداوە، بەڵکو وتومانە هەڵگری ڤایرۆسەکە بووە، دوو جاریش پشکنینی بۆ کراوە ئەوە پشتڕاستکراوەتەوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکە بووە".