گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتی عێراق 500 هەزار دیناری بۆ بەشێک لە فەرمانبەرانی تەندروستی زیاد کرد

2020.03.05 - 18:15
حکومەتی عێراق 500 هەزار دیناری بۆ بەشێک لە فەرمانبەرانی تەندروستی زیاد کرد
ناس کورد-   لەسەر پرسی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا حکومەتی عێراق چەند بڕیارێکی دەرکرد و لە یەکێک لە بڕیارەکاندا هاتووە، هەر فەرمانبەرێک کە ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ توشبووانی کۆرۆنا دەکات مانگانە بڕی 500 هەزار دیناری بۆ خەرجدەکرێت، هەروەها دەوامی بەشێک لە فەرمانبەران 50٪ کەمکرایەوە. ، دوای زیاتربوونی ڕێژەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق، حکومەتی عێراق هەندێک ڕێکاری تایبەتی گرتووەتەبەر و لەوبارەیەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. ، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بڕیاردراوە بە خەرجکردنی 500 هەزار دیناری مانگانە بۆ ئەو فەرمانبەر و پزیشکانەوە کە ڕاستەوخۆ ماماڵە لەگەڵ کەسانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن. ، هەر تایبەت بە فەرمانبەران، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە دەوامی فەرمانبەران 50٪ کەمبکاتەوە، جگە لە هێزە ئەمنییەکان وکارمەندانی تەندروستی. ، هاوکات حکومەتی عێراق بڕیاریدا لە 8ی ئەم مانگەوە تاوەکو 15ی مانگ سنورەکانی بەڕووی هەردوو وڵاتی ئێران و کوێتدا دابخات.