گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستیی هەولێر لەبارەی هەبوونی حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا ڕونکردنەوە دەدات

2020.03.05 - 17:37
تەندروستیی هەولێر لەبارەی هەبوونی حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا ڕونکردنەوە دەدات
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر لەبارەی بڵاوکردنەوەی هەواڵی توشبوونی کەسێک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو پارێزگایە ڕونکردنەوە دەدات و ڕەتیشیدەکاتەوە هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسەکە تۆمار کرابێت. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر بڵاویکردەوە، لەچەند هەژمارێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکی بێ بنه‌ما بلاوكراوه‌ته‌وه‌ کە گوایە لە شاری هەولێر کەسێک تووشبووە به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا کە لە ڤیدیۆکە کەسێک دەردەکەوێ کە گوایە تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنابووە و ناوی دەهێندرێت.   ئاماژە بەوەشکراوە: " لێره‌وه‌ بۆ ڕای گشتی ڕووندەکەینەوە كه‌ ئه‌و ڤیدێۆیە بێ بنه‌مایه‌و دووره‌ له‌ ڕاستی و هه‌روه‌كو چۆن دووپاتكراوه‌ته‌وه‌ هه‌ر حاله‌تێك هه‌بێت به‌ فه‌رمی ڕاده‌گه‌ێندرێت". ، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ ئەو مه‌به‌سته‌ ڕێكاری یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرنه‌به‌ر كه‌ هه‌واڵی بێ بنه‌ما بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ شله‌ژانی ده‌روونی خه‌لك. ، هاوکات ئەو کەسەی کە لە گرتەکەدا دەرکەوتووە کە گوایە بە کۆرۆنا لە نێو ئۆتۆمبێلێکدا گیانلەدەستدەدات، ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، بۆ خۆشی ئەوەیان کردووە و دواتر ڤیدیۆکە دزەی کردووە و بڵاوکراوەتەوە.   [video width="400" height="224" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/03/88198555_136251187742288_5067046950889586688_n.mp4"][/video]