گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یۆنسکۆ: بەهۆى کۆرۆناوە 300 ملیۆن خوێندکار لەجیهاندا لەخوێندن دابڕاون

2020.03.05 - 14:51
یۆنسکۆ: بەهۆى کۆرۆناوە 300 ملیۆن خوێندکار لەجیهاندا لەخوێندن دابڕاون
ناس كورد-  بەپێى ئامارێکى ڕێکخراوى یۆنسکۆى سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان، لەگەڵ بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەجیهاندا  تا ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 5ى ئادارى 2020)، نزیکەى 300 ملیۆن خوێندکار لەخوێندنەکانیان دابڕاون. . ئیتاڵیا دوایه‌مین ئەو وڵاتانەیە کە ڤایرۆسەکەى بە بەربڵاوى تێدا بڵاوبووەتەوە و ژمارەى توشبوانى سێ هەزار کەسى تێپەڕاندووە، تا ناوەڕاستى ئەم مانگە پڕۆسەى خوێندنى له‌سەرجەم ناوەندەکانى خوێندندا ڕاگرتووە. . ڕێکخراوەکە ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، بەهۆى گرتنە بەرى ڕێوشوێنەکان بۆ بڵاونەبونەوەى ڤایرۆسەکە و ڕێگرتن لێى سیانزە وڵاتى جیهان ناچاربوون دەرگاى قوتابخانەکانیان دابخەن و بەوەش کاریگەرى لەسەر 290 ملیۆن خوێندکار دروست کردووە. . دواى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە لە80 وڵاتى جیهان و بەو هۆیەوە هەزارەها قوربانى لێکەوتەوە، وڵاتان ناچاربوون بۆ ڕێگریکردن و کۆنترۆڵکردنى چەند بڕیارێکیان دەرکرد کە کاریگەرى لەسەر سەرجەم کەرتەکان، پەروەردە، ئابورى، بازاڕ، بازرگانى، کۆمەڵایەتى و سیاسیش دروستکردووە. .