ناس کورد-
ئەنجومەنى باڵاى فەتوا بڕیاریدا بە ڕاگرتنی نوێژی هەینی و داخستنی سەرجەم مزگەوتەکان لە قەزا و ناحیەکان.
.
بەپێی بڕیارەکانى ئەنجومەنى باڵاى فەتوا، بۆ ماوەیەکى کاتى سەرجەم نوێژە بە کۆمەڵەکان لە مزگەوتەکان ڕادەگیرێن، بەڵام بانگدان بەردەوام دەبێت و پێویستە بانگبێژەکان لە ماڵەوە نوێژەکانیان بکەن.
.
هەر بەپێی بڕیارەکان، بۆ ئەم هەفتەیە نوێژى هەینى بەشێوەیەکى کاتى لەسەرجەم مزگەوتەکان ڕادەگیرێت.