گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لەچین کەمبووەتەوە

2020.03.04 - 08:55
بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لەچین کەمبووەتەوە
ناس کورد- بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک، چین کەمبوونەوەى ڕێژەى توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگەیاند، لەگەڵ تۆمارکردنى 39 حاڵەتى نوێی گیانلەدەستدان. . لیژنەى نیشتیمانى تەندروستى لە چین ڕایگەیاند، ڕۆژى سێشەممە 119 حاڵەتى توشبوونیان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکردووە، ئەوەش کەمترە لە حاڵەتەکانى ڕۆژى دووشەممە کە 125 حاڵەت بوو. . کۆى گشتى حاڵەتەکانى توشبوون بەو ڤایرۆسە لە چین گەیشتووەتە 80.270 حاڵەت، هەروەها ژمارەى مردوون گەیشتووەتە 2.981 حاڵەت. . هەرێمى هوبى ناوەندى چاکبوونەوەى نەخۆشییەکە لە چین، 37 حاڵەتى نوێی مردنى تۆمارکردووە، لەگەڵ تۆمارکردنى 115 حاڵەتى توشبوون. . بەپێى ئامارەکان، تائێستا لەسەرتاسەرى جیهان، 93,186 کەس تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووە، 3203 حاڵەتى گیان لەدەستدانیش تۆمارکراوە، 50974 کەسیش چاکبونەتەوە.