گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم نەخۆشخانەى چارەسەرى توشبووانى کۆرۆنا لە چین داخرا

2020.03.02 - 21:53
یەکەم نەخۆشخانەى چارەسەرى توشبووانى کۆرۆنا لە چین داخرا
ناس کورد- وڵاتى چین دەستیکرد بە داخستنى نەخۆشخانە کاتیەکانى شارى ووهان کە بۆ وەرگرتنى توشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا بنیادنرابون و یەکەم نەخۆشخانە داخرا، هەروەها یەکەم نەشتەرگەرى چاندنى سییەکان بۆ توشبویەکى ڤایرۆسى کۆرۆنا ئەنجام درا. . تەلەفزیۆنى CCTV چینى بڵاویکردوەتەوە، دواى کەمبونەوەى ژمارەى توشبوان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا و چاکبونەوەى بەشێکى زۆرى توشبوەکان دەستکراوە بە داخستنى نەخۆشخانە کاتیەکانى شارى ووهان، ئەوەش دواى ئەوەى کۆتا گروپ کە 34 کەس بوون لە نەخۆشخانە دەرکراون. . چین لە شارى ووهان 16 نەخۆشخانەى کاتى دروستکرد کە 11 هەزار نەخۆشى دەگرت و تێیاندا 12 هەزار نەخۆش چارەسەر کران، ئەوەش دواى ئەوەدێت ڕێژەى توشبوان و بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە شارى ووهان بەردەوامە لە کەمبوونەوە. . لەلایەکى ترەوە ڕۆژنامەى Global Times بڵاویکردوەتەوە، لە ڕۆژى 29ی شوباتی 2020 یەکەم نەشتەرگەرى چاندنى سییەکان بۆ توشبویەکى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە کەرتى "جیانگسۆ" ئەنجام دراوە، نەشتەرگەریەکە پێنج کاتژمێرى خایاندووە "شن جینگۆ" کەسایەتى دیار و ناودارى بوارى چاندنى سییەکان سەرپەرشتى پرۆسەکەى کردوە. . نەشتەرگەریەکە بۆ نەخۆشێکى تەمەن 59 ساڵ ئەنجام دراوە کە لە سێ ڕۆژی پێش ئەوە زانرا کە توشبوى ڤایرۆسەکەیە و خرایە ژێر چاودێرى و چارەسەرێکى وردەوە و چاکبوویەوە بەڵام دواتر دەرکەوت کە سییەکانى کێشەیان تێکەوتوە و بەباشى کارناکەن و چاکیش نابێتەوە، بەڵام سییەکانى کەسێکیان بۆ وەرگرتوە کە پیاوێک بووە و گیانى لەدەستداوە. . بەپێی ڕۆژنامەکە، پرۆسەکە سەرکەوتوو بووە و نەخۆشەکە هاتوەتەوە هۆش خۆى و بارى تەندروستى زۆر باشە و سییەکانیشى زۆر بە باشى کاردەکەن، بەڵام لە ژێر چاودێریدا ماوەتەوە بۆ ڕێگەگرتن لە هەر حاڵەتێکى نەخوازراو.