گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسێکی عێراقی: کەشوهەوا بەشێوەیەک گەرم دەبێت پێویستتان بە جلی زستانە نامێنێت

2020.03.02 - 15:12
کەشناسێکی عێراقی: کەشوهەوا بەشێوەیەک گەرم دەبێت پێویستتان بە جلی زستانە نامێنێت
ناس کورد-   کەشناسێکى دیارى عێراقى پێشبینى گۆڕانکارى بنەڕەتى لەکەشوهەواى عێراقدا دەکات کە دەچێتە ناو وەرزێکى گەرمترەوە و دەڵێت، پێویستتان بە جلی زستانە نامێنێت.  . ئەمڕۆ (دووشەممە، 2ى ئادارى 2020)، سادیق عەتیە، پسپۆڕى بواری کەشناسی عێراق لەڕونکردنەوەیەکیدا بڵاویکردەوە، دواى شەپۆلێک لەباران بارینى سنوردار و تەم کەبەهۆى دابەزینى پاڵەپه‌ستۆوە ڕویدا، ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری بەرزبونەوەى پاڵەپەستۆى هەوا کە کەشێکى گەرمتر لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت و تا ڕۆژى هەینى داهاتوو بەردەوام دەبێت. . ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، هەندێ ناوچە لەژێر کاریگەرى دابەزینى پاڵەپه‌ستۆى هەوادا دەمێننەوە، هەوریش لەسەر هەندێ شارى باکور دەمێنێتەوە و لە هەندێ کاتیشدا ئەگەرى بارانبارین لەمشەودا لەشارەکانى هەولێر و سلێمانى و باکورى نەینەوا هەیە و لەکۆتایى شەویشدا تەواو دەبێت، بەڵام شارەکانى تر ئەمڕۆ کەشوهەوا پاک دەبێت جاروبار ئاسمان هه‌ور ده‌یگرێت لەگەڵ تەمێکى کەمدا. . عەتیە ئەوەشى ڕونکردەوە :"کەشوهەوا بەشێوەیەکى گشتى لەچەند ڕۆژى داهاتودا لەعێراقدا جێگیر دەبێت و جاروبار گۆڕانکارى لەپلەکانى گەرمادا ڕودەدات بەجۆرێک کەشى بەهارەى گەرمتر لە ڕۆژدا دروستبێت و شەوانیش کەمێک سارد دەبێت و بەوەش جلى زستانە واز لێدەهێنین و ماڵئاوایى لەوەرزى سەرما دەکەین و دەچینە ناو وەرزى بەهارەوە". .