گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئه‌مریكا؛ دەرمانى کۆرۆنا لەسەر توشبووان تاقیدەکرێتەوە

2020.03.01 - 21:55
ئه‌مریكا؛ دەرمانى کۆرۆنا لەسەر توشبووان تاقیدەکرێتەوە
ناس کورد-   ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا ئاشکرایکرد، لەماوەى مانگ و نیوێکدا دەرمانى کۆرۆنا لەسەر توشبوان بەو ڤایرۆسە تاقیدەکەنەوە. . مایک پێنس، جێگرى سەرۆکى ئەمریکا ئاشکرایکرد، وڵاتەکەى لەماوەى مانگ و نیوێکى تردا دەرمانى چارەسەرکردنى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەسەر توشبوان بەو ڤایرۆسە تاقیدەکاتەوە. . هەر ئەمڕۆ مایک پێنس سەبارەت بە بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە لە وڵاتەکەى و ڕێوشوێنەکانى حکومەتى ئەمریکا وتى "ئیدارەى دۆناڵد ترەمپ گرتنەبەرى هەر ڕێوشوێنێک بۆ حکومەتى ناوخۆیى ولایەتەکان جێدەهێڵێت و ئەوان هەر بڕیارێک بدەن ڕێزى دەگیرێت. . ئیدارەى ترەمپ پێشبڕکێ لەگەڵ کاتدا دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا کە بۆیەکەمجار لە چین بڵاوبووەوە و تا ئێستا چەند دەرمانێک بۆ چارەسەرى ڕاگەیەنراوە، بەڵام هێشتا هیچ دەرمانێک لەسەر مرۆڤ تاقینەکراوەتەوە و ڕێکخراى تەندروستى جیهانیش وەکو چارەسەر نەیناساندووە. . دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، پشکنین بۆ هەر کەسێک دەکەن کە لە وڵاتانى توشبووەوە بچێتە ئەمریکا پێش سەرکەوتنى فڕۆکەکە و دواى دابەزینیشى لە فڕۆکە. . بەپێى ئامارەکان، تا ئێستا 68 حاڵەتى توشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمارکراون، لەگەڵ حاڵەتێکى گیان لەدەستدان، کە پیاوێکى تەمەن پەنجا ساڵ بووە و دانیشتووى واشنتن بووە. .