گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قائیمقامیەت پشتڕاستی دەکاتەوە

کافتریاکان بەهۆی نێرگەلەوە داخراون بەڵام نێرگەلەکان دەدرێن بە کرێ

2020.03.01 - 16:07
کافتریاکان بەهۆی نێرگەلەوە داخراون بەڵام نێرگەلەکان دەدرێن بە کرێ
ناس کورد- هەرچەندە وەک ڕێکارێکی پێشوەختە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەرجەم کافتریاکانی نێرگەلە و کێشانی نێرگەلە لە شوێنە گشتییەکاندا لە هەرێمی کوردستان داخران، بەڵام ناس کورد زانیویەتی کە لەئێستادا بەشێک لە کافتریاکان نێرگەلەکانیان بە کرێ بە هاوڵاتیان دەدەن، سەرۆکى لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامێتى سلێمانیش دەڵێت، "هەر کەسێک ئەو کارە بکات دەدرێتە دادگا". . بەپێی بەدواداچوونەکانی ناس کورد و سەردانی تیمەکانی بۆ کافتریا و شوێنە گشتییەکان، ئەو کافتریانەى کە تەنها نێرگەلەیان هەیە ڕۆژانە بە شێوازى بە کرێدان نێرگەلە بە هاوڵاتیان دەدەن، بەڵام زۆربەى کافتریاکانى تر لەبەرئەوەى خواردن و خواردنەوەى تێدا پێشکەش دەکرێت ئەوا ئەم کارە ئەنجام نادەن. . یەکێک لە خاوەنی کافتریاکان بە ناس کوردی وت، نێرگەلەیەک بە 20 هەزار دینار دەدرێت بە کرێ، ئەو کافتریانەى بە تەواوی داخراون ئەو کارە دەکەن. . لەو بارەیەوە، لەشکر حەمید، سەرۆکى لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامیەتی سلێمانى زانیارییەکانی بۆ ناس کوردی پشتڕاستکردەوە و وتی، بەکارهێنانى نێرگەلە چ لە شوێنە گشتی و کافتریاکان یاخود بە کرێدانی بۆ هاوڵاتیان قەدەغەیە و هەرشوێنێک بزانرێت ئەو کارەدەکات پسووڵەى سەرپێچی بۆ دەکرێت و  دەدرێتە دادگا. . وتیشی، لە دوو ڕۆژى ڕابردوو 23 شوێن داخراوە بەهۆکاری پابەندنەبوون بە رێنماییەکان، شەوی رابردوو لە سەردانێکی لیژنەکانیان ئەو حاڵەتەیان بەرچاو کەوتوو کە بە شێوەیەکى سەفەری نێرگەلە بۆ هاوڵاتیان نێردراوە و "بەدواداچوونى ورد لەسەر ئەو بابەتە دەکەین و ڕێگا نادەین ئەو کارە ئەنجام بدرێت."