گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم دەوامی فەرمانگەکانی کەمکردەوە

2020.03.01 - 14:49
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم دەوامی فەرمانگەکانی کەمکردەوە
ناس کورد- وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیاری دا بە کەمکردنەوەى دەوامی فەرمی لە فەرمانگەکانی حکومەت لە کاتژمێر هەشتی بەیانی تاوەکو یەکی پاش نیوەڕۆ. . ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ی ئازاری 2020، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد و داوای لە هاوڵاتیان دەکات سەردانی فەرمانگەکانی حکومەت نەکەن ئەگەر لە حاڵەت و کاری زۆر پێویست نەبێت. . هەروەها "گشت وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت سەرپشک دەکرێن بە کەمکردنەوەى پابەندبوونی فەرمانبەران بە دەوامی فەرمی تەنیا بۆ ئەو ستافانەى کە پێویستە بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری فەرمانگەکان. . هەروەها سیستمی پەنجەمۆر لە گشت فەرمانگەکان ڕادەوەستێت و هاتن و چوونی فەرمانبەران لە تۆمارێکی تایبەت تۆمار دەکرێت.