گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یان خۆتان ڕادەستی تیمە پزیشکییەکان بکەن

داوایەکی بەپەلە لە وەزیری تەندروستی هەرێمەوە.. دوورکەونەوە لە ماڵ و منداڵتان

2020.03.01 - 09:04
داوایەکی بەپەلە لە وەزیری تەندروستی هەرێمەوە..  دوورکەونەوە لە ماڵ و منداڵتان
ناس کورد- وەزیری تەندروستی داوایەکی بەپەلە لەو کەسانە دەکات کە بەبێ ئەوەی کەڕەنتین بکرێن و جیابکرێنەوە یاخود بە قاچاغ و دوور لە تیمەکانی پزیشکی گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان بە زووترین کات لە ماڵ و منداڵیان دور بکەونەوە و پەیوەندی بە تیمەکانەوە بکەن. . ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ی ئازاری 2020، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لە بانگەوازێکی "بەپەلە"دا لە هەژماری خۆی ڕایگەیاند، "دوای بڵاوبوونەوەی لیستی ناوی ئەو گەشتیارانەی گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان بەبێ ئەوەی کەڕەنتین بکرێن و جیابکرێنەوە، یان بە قاچاغ و دوور لە تیمەکانی پزیشکی ئێستا لە هەرێمی کوردستانن یان هەر گەشتیارێکی تر کە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو گەڕاونەتەوە جێگای مەترسین و ئاگاداریان دەکەینەوە بەزووترین کات دوورکەونەوە لە ماڵ و منداڵ و خێزانەکانیان و پەیوەندی بە تیمەکانی پزیشکی بکەن". . ئەوەشی خستووەتەڕوو: "داواش لە هاوڵاتیان دەکەین کە نزیک نەبنەوە لەو کەسانەو  لەپێناو تەندروستی خۆیان و خانەوادەکانیان پەیوەندی بکەن بە تیمەکانی تەندروستی لەپێناو ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ  COVID-19".     . ئەمە لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو، وەزارەتی تەندروستی هەرێم ناوی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە قاچاخ یاخود بەبێ پشکنین لە وڵاتی ئێرانەوە گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان.