گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا گەیشتە قەتەر توشبووەکە لە ئێرانەوە گەڕاوەتەوە

2020.02.29 - 15:11
کۆرۆنا گەیشتە قەتەر  توشبووەکە لە ئێرانەوە گەڕاوەتەوە
ناس کورد-   یەکەم حاڵەتى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە قەتەر تۆمارکرا، بەوەش ژمارەى ئەو وڵاتانەى ڤایرۆسەکە تێیاندا بڵاوبووەتەوە گەیشتە 62 وڵات. . وەزارەتى تەندروستى قەتەر ڕایگەیاند، ئەو کەسەى تووشى ڤایرۆسەکە بووە، هاوڵاتییەکى بەڕەچەڵەک قەتەری تەمەن 36 ساڵە و بەم دواییانە لە ئێران گەڕاوەتەوە. . ئاماژەى بەوەشکردووە، توشبووەکە لەناو ئەو هاوڵاتییانەدایە کە قەتەر ڕۆژى پێنجشەممە بە فڕۆکەیەکى تایبەت لە ئێرانەوە گەڕاندیانییەوە بۆ ئێران و خرانە ژێر چاودێرى پزیشکییەوە. . وەزارەتى تەندروستى قەتەر باسى لەوەشکردووە، ئەو هاوڵاتییە ڕەوانەى سەنتەرى نەخۆشییە گوازراوەکان کراوە و بەتەواوى جیاکراوەتەوە و بارى تەندروستى جێگیرە. . ئەوەشى خستووەتەڕوو، کارەکە پێشبینیکراو بووە، بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە لەچەندین وڵاتى جیهان و ناوچەکە. . لە ئێستادا وەزارەتى تەندروستى قەتەر دەستیکردووە بە پشکنینى ئەو کەسانەى تێکەڵى توشبووەکە بوون و شوێنى تایبەتەتیان بۆ دیاریکراوە. . قەتەر تا ئێستا چەندین ڕێوشوێنى گرتووەتە بەر بۆ ڕێگرتن لە گواستنەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، لەوانە قەدەغەى هاتوچۆ بۆ چەند وڵاتێک.