گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسیی؛ شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە ڕوو لە هەرێم دەکات

2020.02.28 - 11:50
کەشناسیی؛ شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە ڕوو لە هەرێم دەکات
ناس کورد-   بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و سبەینێش زۆربەی ناوچەکانی هەرێم باران بارین دەستپێدەکات. ، بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ (هەینی، 28ی شوباتی 2020)، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 0 بۆ 19 پلە دەبن، نزمترین پلەى گەرما لە ناوچەی کانی ماسی لە دهۆک تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک ناوچەکان ئاسمان پەڵەهەور دەبێت.   ، هەروەها بۆ سبەی (شەممە)، بەگویرەی پێشبینییەکان شەپۆلێکی باران بارین ڕوو لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەکات و هاوکات هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت و خێرایی باش زیاد دەکات، بەشێوەیەک لە هەندێک ناوچەدا دەگاتە 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.