ناس کورد-
ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری کەرکوک بەرزبووەوە و کەسێکی دیکە تۆمارکرا کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.
،
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە شاری کەرکوک حاڵەتێکی دیکەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە پیاوێکی تەمەن 51 سآڵانە، کە پێشتر سەردانی ئێرانی کردووە.
،
ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر چوار حاڵەتی دیکەی توشبوون بە ڤایرۆسەکە لە کەرکوک تۆمارکرابوو، کە ئەندامی یەک خێزانن سەردانی ئێرانیان کردبوو، ئێستاش لەژێر چاودێری تەندروستیدان.