گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا دەستیکرد بە کوشتنى بەرپرسانى ئێرانى

2020.02.27 - 17:51
کۆرۆنا دەستیکرد بە کوشتنى بەرپرسانى ئێرانى
ناس کورد-   تائێستا ژمارەیەک بەرپرسانى ئێرانى وەک توشبوى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەستنیشان کراون و یەکێک لەو بەرپرسانەش گیانى لەدەستدا. ، سەرچاوەکانى هەواڵى ئێرانى بڵاویانکردوەتەوە، یەکێک لە بەرپرسە توشبوەکانى ڤایرۆسى کۆرۆنا کە "هادى خەسرۆ شاهى"یە و کەسێکى دیارى ئایینیەو باڵیۆزى پێشوى ئێران بووە لە ڤاتیکان، گیانى لەدەستداوە. ، بەپێى کۆتا ئامارى فەرمى تائێستا 245 کەس لە ئێران توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون، 26 یان گیانیان لەدەستداوەو 54 یان چاکبونەتەوە. ، ئەوەش لەکاتێکدایە چەند کەسایەتیەکى ترى دیارى ئێرانى توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و ڕۆژى سێشەممە 25ی شوباتی   2020 یش، ئیرەج حەریرچی جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا بەپێکەنینەوە رایگەیاند: “ئەمەوێ ئەوەتان پێبڵێم کە منیش کۆرۆناوی بوم و لە دوێنێوە تام هەبوو و پشکنینی سەرەتاییم بۆ کرا و سەلمێنرا کە توشی ڤایرۆسەکە بووم و خۆم لە خەڵک دابڕیوە”. ، سەرەڕاى ئەوەش موجتەبا زولنور سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران کە خەڵکى "قوم"ە ئەو شوێنەى یەکەم جار ڤایرۆسى کۆرۆناى لە ئێراندا تێدا بڵاوبویەوە، توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوەو لەڕووی تەندروستییەوە جیاکراوەتەوەو  لەژێر چاودێری پزیشكیدایە. ، سەرەڕاى ئەوەى کە ڤایرۆسى کۆرۆنا بەشێوەیەکى زۆر خێرا لە ئێراندا بڵاوبویەوەو ژمارەى ئەوانەشى گیانیان لەدەستداوە لەچاو ڕێژەى توشبواندا زۆرە، بەڵام حکومەتى ئێرانى ڕەتیدەکاتەوە کە کۆت و بەند لەسەر هاوڵاتیان و هیچ شارێک دابنێت کە کۆرۆناى تێدا بڵاوبوەتەوە. ، لەسەرتاسەرى جیهاندا ژمارەى توشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا گەیشتوەتە 82 هەزارو 558 کەس و دوو هەزار و 814 توشبوو گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 33 هەزار و 335 توشبوش چاکبونەتەوە.