گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گرتنەبەرى ڕێوشوینەکان دژى ڤایرۆسەکە هۆکارە

ئێران؛ ئاستى خزمەتگوزاریی و کڕین لەڕیستۆرانتەکاندا نزیکەى 35% کەمى کردووە

2020.02.27 - 14:40
ئێران؛ ئاستى خزمەتگوزاریی و کڕین لەڕیستۆرانتەکاندا نزیکەى 35% کەمى کردووە
ناس كورد- سەرۆکى سەندیکاى ڕێستۆرانت و کاروبارەکانى بازاڕ ڕایگەیاند، دوابەدواى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەئێراندا ئاستى خزمەتگوزارییەکان و کڕین و فڕۆشتن لەڕێستۆرانتەکانى ئێران بەڕێژەى 30 بۆ 35 % کەمى کردووە. . ئەسغەر میر ئیبراهیمى لەڕێگەى ئاژانسى ئێسناى وڵاتەکەیەوە داواى لەهاووڵاتیان کرد لەناو ڕێستۆرانتەکاندا قەرەباڵغى دروست نەکەن و لەدەرەوە نانەکەیان ئامادە بکەن. . داواشى لەڕێستۆرانتەکانى وڵاتەکەى کرد خواردنى زۆر کوڵاو بۆ فڕۆشیارانیان ئامادە بکەن و لەخوارده‌مەنیە خاو و نەکوڵاوەکانیش خۆیان بەدور بگرن. . دواى چین ئێرانیش یەکێکە لەو وڵاتانەى زۆرترین هاووڵاتیان بەهۆى ڤایرۆسەکەوە کە ئەمڕۆ گەیشتونەتە 26کەس مردووە و لەچەندین شارى تریشدا جگە لەتارانى پایتەخت بڵاو بووەتەوە و حکومەتى ئەو وڵاتەش چەندین ڕێوشوێنى بەمەبەستى کۆنترۆڵکردنى ڤایرۆسەکە گرتووەتە بەر. .