کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 27ى شوباتى 2020)، وەزارەتى دەرەوەى سعودیە بۆ ڕێگریکردن لەبڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بڕیارى ڕاگرتنى گەشتى عەمرەکارانى بۆ ئەو وڵاتە بۆ ماوەیەکى کاتى دەرکردووە. . هاوکات گەشتی لەهاووڵاتیانى ئەو وڵاتانەى کە ڤایرۆسى کۆرۆناى تێدا بڵاو بووەتەوە بۆ ناو سعودیە قەدەغە کردووە. . وەزارەتى دەرەوى سعودیە داواشى لە هاووڵاتیانى خۆى کردووە گەشتى ئەو وڵاتانە نەکەن کە ڤایرۆسى کۆرۆناى تێدا بڵاو بووەتەوە. . بەگوێرەى میدیاکانى سعودیەش بڕیارەکە ئەو هاووڵاتیانەى سعودیە لەدەرەوەن و بەکارتى نیشتیمانى چونەتە دەرەوە ناگرێتەوە هەروەها هاووڵاتیانى ئەنجومەنى هاریکارى کە ئێستا لەناو سعودیەن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان ناگرێتەوە، بەتایبەت ئەوانەى کە بەکارتى نیشتیمانى چونەتە ئەو وڵاتەوە. . بەرپرسانى سعودیە جەختیشیان لەسەر ئەو کردووەتەوە ئەو بڕیارە کاتییە و بەردەوام لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانیانەوە دەخرێتە ژێر تاوتوێکردن و هەڵسەنگاندنەوە. . دواى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناى کوشندە لەچەندین وڵاتى جیهان، ڕێوشوێنى توند بەمەبەستى بهرگرتن به ڤایرۆسهكه وڵاتانى جیهان بەشێوازى جیاجیا بڕیار لەبارهی خۆپارێزى و کۆنترۆڵکردن دەردەکەن و تهنانهت راگرتنی بۆنە و ڕێو ڕەسمە ئاینییەکانیشى گرتووەتەوە. .