گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستی هەرێم: پشکنینمان بۆ حەوت گومانلێکراو کردووە کە لە ئێران گەڕاونەتەوە

2020.02.25 - 20:38
تەندروستی هەرێم: پشکنینمان بۆ حەوت گومانلێکراو کردووە کە لە ئێران گەڕاونەتەوە
ناس کورد- وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە نزیکی دوو هەزار گەشتیاری گلدراوەکان کە لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە، حەوت گومانلێکراو هەبوون و "شەش لە پشکنینەکان پاک بوون و یەکێکی تریان ماوەى پشکنینەکەى ماوێتی، خۆشبەختانە تائێستا هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا نەسەلمێنراوە و تۆمار نەکراوە. ، سامان بەرزنجى، وەزیری تەندروستیی هەرێم لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لەشارى هەولێر باسى ڕێوشوێنەکانى خۆپاراست دژى ڤایرۆسى کۆرۆناى کردو وتى: "ئێمە سنورمان لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى ئێراندا هەیە و وڵاتانى دەوروبەر ڤایرۆسى کۆرۆنایان تێدایە، بۆیە رێوشوێنى توند دەگرینەبەر". ، ئاماژەى بەوەشدا، تائێستا نزیکەى دوو هەزار گەشتیار بۆ ئێران گەڕێنراونەتەوە، چەندین هاوڵاتى هەرێمى کوردستانیش کە لە ئێران بوون گەڕاونەتەوەو خراونەتە ژێر چاودێریەوە،حەوت کەسیان کە گومانیان لەسەربوو پشکنینیان بۆ کراوە شەشیان پشکنینەکەیان گەڕاوەتەوەو هیچ کێشەیەکیان نەبوەو تەنها پشکنینى یەکێکیان ماوە بگەڕێتەوە. ، وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى رونیشیکردەوە، ئەوانەى گەڕاونەتەوە هەرچەند مانەوەیان لەو شوێنانە سەختە داواى لێبوردنیان لێدەکەین، بەڵام بۆ پاراستنى تەندروستى گشتییە و هەرکەس لە ئێران بگەڕێتەوە دەخرێتە ژێر چاودێریەوە، پێویستە شڵەژان دروست نەبێت و خەڵک هێور بێتەوەو تائێستا هیچ حاڵەتێک نییەو بەردەوام دەبین لە پشکنین و چاودێریى کردن. ، سەبارەت بە شوێنەکانى جیاکەرەوە لە پارێزگاکانى هەرێم سامان بەرزنجى وتى: 7 شوێنى جیاکردنەوە لە پارێزگاى سلێمانى هەیە و زیادیشیان دەکەین، هەروەها 6 شوێنیش لە پارێزگاى هەولێر و 2 شوێنیش لە پارێزگاى دهۆک بونیان هەیە. . . .