ناس کورد
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرێوبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە: "دوای ئەوەی لە سلێمانی دوو گومانلێکراو هەبوون و نیشانەکانیان نزیک بون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای دورۆژ لەژێرچاودێریدا ئەنجامەکانیان نەرێنی دەرچون، واتە ئەنجامەکان پێمان دەڵێن توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا نین".
،
ئاماژەی بەوەشكردووە: "لێرەوە دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیان لەگەڵتانین لەگەڵمان بن و متمانەمان پێ بکەن".
،
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی ڕێنمایی هاووڵاتیانی کردووە، خۆپارێزی و پاکوخاوێن و دورکەوتنەوە لەهەموو مەترسیەکان دەیان پارێزێت، پابەندبون بەرێنمایە تەندروستیەکان و متمانەبون بە ناوەندەتەندروستیەکان سەلامەتی گیانی سەرجەم هاووڵاتیانە.