گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى سەرۆکایەتى هەرێم و لایەنەکان هه‌نگاوەکانى عەلاوى جێگه‌ى متمانه‌ نين

2020.02.24 - 20:15
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى سەرۆکایەتى هەرێم و لایەنەکان  هه‌نگاوەکانى عەلاوى جێگه‌ى متمانه‌ نين
ناس کورد-   سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان و لایەنە کوردییەکان جەختیان کردەوە، هه‌نگاوەکانى محەمەد تۆفیق عەلاوى بۆ زۆرێك له لايه‌ن و پێكهاته‌كانى گه‌لى عێراق جێگه‌ى دڵنيايى و متمانه‌ نين، بۆیە پێویستە پێداچوونەوەیان پێدابکرێت. . سەرۆکایەتى هەرێم و لایەنەکان دواى کۆبوونەوەکەیان لەبارەى پرسی پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراقەوە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایانگەیاند "كار بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تێك ده‌كه‌ين كه‌ تواناى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ئێستاى عێراقى هه‌بێت و كارى جددى بۆ گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگيرى بۆ عێراق و ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت بكات و جێگه‌ى بڕوا و متمانه‌ى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى گه‌لى عێراق بێت". . ئاماژەیان بەوەشکردووە "ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى تا ئێستا له‌لايه‌ن به‌ڕێز عه‌ڵلاوييه‌وه‌ نراون بۆ زۆرێك له لايه‌ن و پێكهاته‌كانى گه‌لى عێراق جێگه‌ى دڵنيايى و متمانه‌ نين، بۆيه‌ داوا ده‌كه‌ين كه‌ پێويسته‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ شێوازى كار و به‌رنامه‌كه‌يدا بكرێته‌وه‌ به‌ جۆرێك كه‌ حكوومه‌تى ئاينده‌ داخوازيى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق، بهێنێته‌ دى". . سەرۆکایەتى هەرێم و لایەنەکان جەختیان کردووەتەوە لەسەر، داكۆكى و پێداگرى له‌سه‌ر پاراستنى قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان و ده‌سته‌به‌ركردنى سه‌رجه‌م مافه‌ ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێم و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان "پێكهاته‌كانى كوردستان و دامه‌زراوه‌ فه‌رمييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ته‌نها لايه‌نى شه‌رعيى بڕيارده‌رن له‌ ده‌ستنيشانكردنى نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌ حكوومه‌تى فيدرالى له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوبه‌شيى ڕاسته‌قينه‌ى نيشتمانى و هاوسه‌نگى و سازان". . لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "ئێستا عێراق ڕووبه‌ڕووى ته‌حه‌دياتى گه‌وره‌ى ناوخۆيى و ده‌ره‌كى بووه‌ته‌وه‌ و به‌ وه‌رچه‌رخانێكى مه‌ترسيدارى مێژووييدا تێده‌په‌ڕێت، بۆيه‌ داوا ده‌كه‌ين كه‌ پێويسته‌ سه‌ركرده‌ سياسييه‌كانى عێراق له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ دابنيشن و بگه‌نه‌ بڕيارێكى يه‌كگرتووى نيشتمانى". . ئەوەش خراوەتەڕوو، له‌پێناو هێنادى ئه‌م ئامانجانه‌دا، شاندى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى ديكه‌ى عێراق، له‌ گفتوگۆ و ڕاگۆڕينه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.