گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گیانلەدەستدان بەرزبووەتەوە

ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکرد

2020.02.24 - 09:10
ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکرد
ناس کورد- ئامارەکانی توشبونی خەڵکی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی چین بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، بەشێوەیەک لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تەنها 409 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، بەڵام ڕێژەی مردنیش بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و 150 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە.  . کەرتی تەندروستی چین بڵاویکردەوە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لەو وڵاتە 409 حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە ئەوەش بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو زۆر کەمیکردووە و کەمترین ڕێژەیە.  . بەپێچەوانەوە ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەرزبووەتەوە، بەشێوەیەک 150 کەسی توشبوو گیانیانلەدەستداوە، لەکاتێکدا دوێنێ 83 کەس گیانیان لەدەستدابوو.  . هەر بەگوێرەی ئامارەکان، تائێستا زیاتر لە 25 هەزار کەس چارەسەریان بۆ کراوە کە ئەوەش بە ژمارەیەکی دڵخۆشکەر ناوبراوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکە.  .